فیلمۆگرافیی کریستۆفەر نۆلان

کریستۆڤەر نۆلان (بە ئینگلیزی: Christopher Nolan) دەرھێنەر، سیناریۆ نوس و بەرھەم ھێنەری ئەمریکی-بەریتانییە. نۆڵان بە ئەوە ناسراوە کە لە بازاڕی ھۆڵیود، فیلمانێکی تایبەت و جیاوازی خۆی دروست دەکات. فیلمەکانی لە سەرانسەری جیھان زیاتر لە ٤٫٧ میلیارد دۆلار فرۆشراوە بەتێکڕایی بۆ ٣٤ خەڵاتی ئۆسکار کاندید بووە و ١٠ لەو خەڵاتانەی بۆخۆی بردووە.

فیلمەکانی نۆڵان بە گشتی سەبارەت بە بابەتانێکی پەیوەست بە ئیپستۆمۆلۆژی (تیۆری زانیاری) و مێتافیزیک (زانستی دوای سروشت- ئەودیوی سروشت)ن پیشاندان و پێداچونەوەی ڕەوشتی مرۆڤ و پێکھاتەی زمانە،

کریستۆڤەر نۆلان لەماوەی کارەکانیدا خەڵات و ڕێزلێنانی زۆری بەدەست ھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٥ گۆڤاری تایم (Time) نۆلانی بە یەکێک لە ١٠٠ مرۆڤی کاریگەری جیھان دانا. لێرەدا باسی بەشێک لە ژیانی و بیۆگرافی ئەم گەورە دەرھێنەرە دەکەین…

کریستۆڤەر ئێدوارد نۆلان (Christopher Edward Nolan) لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ساڵی ١٩٧٠ لەناوچەی وێست مینستەر لە لەندەن ھاتۆتە دونیاوە و لە باکوری لەندەن لە ناوچەیەک بە ناوی ھایگەیت گەورە بووە باوکی ئەو براندن جەیمز نولان خەڵکی ئینگڵتەڕا و بڵاوکەرەوەی بازرگانی بوو. دایکی ئەو کریستینا ئەمریکی بوو و کارەکەری فڕۆکە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە. منداڵی ئەو لە شارەکانی لەندەن لە ئینگڵتەڕا و ئیڤانستۆن لە ئەمریکا تێپەڕیوە. ئەو ھاوڵاتی ھەر دوو وڵات بووە. نۆڵان برایەکی گەورەتر و بجوکتر لەخۆی ھەیە

نۆڵان ڕەنگ کوێری ھەیە کە ناتوانێت ڕەنگی سەوز و سور ببینێت

نۆڵان لەگەڵ ئێما تۆماس ھاوسەرگیری کردووە. ئەو لەگەڵ ئێما لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ئاشنا بووە. تۆماس لە ھەموو فیلمەکانی نۆڵان بە ناونیشانی بەرھەم ھێنەر لەگەڵ نۆلان کاری کردووە. بەیەکەوە بەشداری بەرھەم ھێنانی فیلمی (Syncopy Films) کردووە. ٤ منداڵیان ھەیە و لە کالیفۆڕنیا ژیان بەسەر دەبەن.

ساڵی ١٩٩٨ کریستۆڤەر نۆڵان یەکەمین فیلمی درێژی بە ناوی Following بەرھەم ھێنا. بودجەی فیلمەکەی خۆی دابینی کرد و لەگەڵ ھاوڕێکانی وێنەگری ئەنجام دا. نۆڵان فیلمەکەی بە بودجەییەکی کەمی ٣٠٠٠ یۆرۆیی بەرھەم ھێنا. ئەو فیلمە خەڵاتی زۆری وەرگرت و لەلایەن ڕەخنەگرانیشەوە نایاب بوو.

بە ھۆی سەرکەوتنی فیلمی Following، نۆڵان ھەلی بۆ ڕێکەوت کە فیلمێکی تر بەرھەم بھێنێت لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ناوی Memento. ئەو فیلمە کھ بە بودجەی ٤٫٥ میلیۆن دۆلاری بەرھەم ھات بۆ یەکەم جار لە فێستیڤاڵی ڤینس نمایش کرا. فیلمەکە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و بۆ خەڵاتی گرنگ کاندید کرا. فیلم سینمایی Memento لە گۆڤاری پلازامەگ لە لیستی باشترین فیلمە فەلسەفی و دەروون زانییەکان دانرا.

فیلمی Batman Begins بەرھەم ھێنا. ئەکتەرانی سەرکەوتوو و دیاری سینەما ڕۆڵیان گێڕا لەوانە (Christian Bale), (Michael Caine),(Gary Oldman), (Morgan Freeman) و (Liam Neeson) فیلمەکە بووە نۆیەمین پڕفرۆشترین فیلمی جیھان لە ساڵی ٢٠٠٥.

لە ساڵی ٢٠٠٨ نۆڵان لەگەڵ بەردەوامی فیلمی باتمانی بەرھەم ھێنا. ناوی فیلمەکەThe Dark Knight بوو، یەکێک لە باشترین فیلمەکانی سوپەر ھێرۆ بوو. لە ھەشتا و یەکەمین مەراسیمی ئۆسکار کاندیدی ٨ خەڵات بوو ھیث لیجەر (Heath Ledger) بۆ ڕۆڵگێڕانی لەو فیلمە لە ڕۆڵی جۆکەر ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بەدەست ھێنا

دواتر سەرقاڵی بەرھەم ھێنانی فیلمی Inception بوو. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٠ بە ڕۆڵگێڕانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ (Leonardo DiCaprio) نمایش کرا. (Mark Kermode) ڕەخنەگری ئینگلیزی فیلمەکەی بە باشترین فیلمی ساڵی ٢٠١٠ دانا

کۆتا بەرھەمی نۆلان بەناوی (tenet) ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ئەمساڵ نمایش دەکرێت..

لە یەکێک لە نمایشەکانی فیلمی The Dark Knight Rises لە سینەمایەک لە ئەمریکا، کەسێک بە چەکە لەناو ھۆڵی سینەما کەدا دەستی کرد بە تەقە کردن. بەو ھۆیەوە ١٢ کەس کوژران و ٥٨ کەس بریندار بوون

کریستۆڤەر نۆلان تاوەکوو ئێستا بۆ ٤٩١ خەڵاتی جیاواز کاندید کراوە و ١٧٨ خەڵاتی بەدەست ھێناوە…

ئەگەر چی نۆڵان تاوەکوو ئێستا فیلمانێکی باش و بەسەرکەوتووی دەرھێنانی بۆ کردووە بەڵام تەنھا یەکجار کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرھێنەر بووە ئەویش بۆ فیلمی dunkirk بوو

فیلمی Dunkirk ھەم سەرەکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا ھەم لە لایەن ڕەخنەگرانەوە باشترین بوو

نۆڵان یەکەمین دەرھێنەری نا ئەمریکییە کە فیلمێکی باتمان دەردەھێنێت. ھەروەھا تاکە دەرھێنەرە کە ٣ فیلمی لایڤ ئەکشنی باتمانی بەرھەم ھێنا.

نۆڵان بەکارھێنانی مۆبایل لە کاتی وێنەگریدا قەدەغە دەکات.