فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج یان فیدراسیۆنی جیھانی شەترەنج،[١][٢] کە بە گشتی بە کورتکراوە فەرەنسییەکەی ئێف ئای دی ئی (فیدێ) ناسراوە، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە لە سویسرا دامەزراوە کە فیدراسیۆنە نیشتمانییەکانی شەتڕەنج پێکەوە دەبەستێتەوە و وەک دەستەی بەڕێوەبەری پێشبڕکێی نێودەوڵەتی شەترەنج کار دەکات. فیدێ لە ٢٠ی تەممووزی ١٩٢٤ لە پاریس، فەرەنسا دامەزرا.[٣] دروشمەکەی "Gens una sumus"ە، کە بە لاتینی واتای "ئێمە یەک خێزانین" دەگەیەنێت. لە ساڵی ١٩٩٩دا، ئێف ئای دی ئی لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC) بە فەرمی ناسرا. تا ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ٢٠١ فیدراسیۆنی ئەندام لە ئێف ئای دی ئی ھەن.[٤]

فیدراسیۆنی جیھانیی شەتڕەنج
بەشێکە لەInternational Mind Sports Association
دامەزران٢٠ی تەممووزی ١٩٢٤
پەیوەستبوونلیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی
وەرزششەتڕەنج
ڕێبەرArkady Dvorkovich
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی، زمانی ئیسپانی، زمانی ڕووسی
دروشمGens Una Sumus
وڵاتسویس
دابەشکاریی کارگێڕیcanton Vaud
ئەندامیGlobal Association of International Sports Federations، Association of IOC Recognised International Sports Federations
خاوەنیratings.fide.com
شوێنی بارەگاکانلۆزان
وێبگەhttps://fide.com
ناوچەworldwide
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://chess.stackexchange.com/tags/fide

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «FIDE Charter, Art. 1 FIDE – Name, legal status and seat» (PDF). FIDE. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ FIDE (1989). The Official Laws of Chess. Collier Books. p. 7. ISBN 0-02-028540-X.
  3. ^ World Chess Federation. FIDE (April 8, 2009). Retrieved on 2013-07-28.
  4. ^ «Member Federations». لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.