فورسان مەحموود عەبدوڵڵا خەلیفە[١] (بە عەرەبی: فرسان محمود عبد اللە خلیفة; ٨ی نیسانی ١٩٨٣ – ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣) فەرماندەیەکی باڵای سەربازی فەلەستینی بووە لە حەماس و لیواکانی قاسام.[٢] لە شاری تولکەرم لە دایکبووە، سەرکردەیەکی باڵای دیاری بزووتنەوەی حەماس و فەرماندەیەکی سەربازییە.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠١١ لە ژێر دەستی حکومەتی ئیسرائیلدا دەستبەسەر بوو، کاتێک وەک بەشێک لە ئاڵوگۆڕی دیلەکانی گیلعاد شەلیت ئازادکرا، و دیپۆرتکرایەوە بۆ کەرتی غەززە.[٥] دواتر لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شمشێری ئاسن لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا.[٦]

فورسان مەحموود عەبدوڵڵا خەلیفە
ناوی خۆماڵی
فرسان محمود عبد اللە خلیفة
لەدایکبوون8 April 1983
تولکەرەم، کەناری ڕۆژاوا
مردن25 November 2023 (aged 40)
کەرتی غەززە
نێژرا لە
تولکەرەم، کەناری ڕۆژاوا
دڵسۆزی حەماس
سوپاکەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام
ساڵانی خزمەت2000–2003; 2011–2023
پلەفەرماندەی سەربازی
پێکدادانەکان/جەنگەکان
Alma materزانکۆی کراوەی قودس
مناڵەکان٤

ژیانی سەرەتایی و پیشە

دەستکاری

خەلیفە لە ٨ی نیسانی ١٩٨٣ لە کەمپی پەنابەرانی نور شەمس لە شاری تولکەرم لەدایکبووە. لە کاتی ڕاپەڕینی دووەمدا بووە ئەندامێکی دیار لە لیواکانی قەسام و لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٣ لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی دژی ئیسرائیل دەستگیرکرا.[٧] لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە ئازادکرا وەک یەکێک لە زیاتر لە ھەزار زیندانی فەلەستینی کە گۆڕدرایەوە لەگەڵ سەربازە دیلەکەی ئیسرائیل گیلاد شالیت.[٥]

دوای ئازادکردنی لە ساڵی ٢٠١١، خەلیفە بووە یەکێک لە دیارترین ئەندامانی فیرقەی کەرتی ڕۆژاوای لیواکانی قەسام.[٨] یەکەم بەرپرس بوو کە وەک فەرماندە بۆ باکووری کەناری ڕۆژاوا دەستنیشانکرا.[٩] ئیسرائیل ئیدعای ئەوە دەکات کە لە دوای ئازادکردنییەوە سەرپەرشتی چەندین ھێرشی تیرۆریستی دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل کردووە،[٧] و کاری کردووە بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی سەربازیی حەماس لە کەناری ڕۆژاوا.[١٠]

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

خەلیفە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە «گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و خێزان» لە زانکۆی کراوەی قودس بەدەستھێناوە، و لە ساڵی ٢٠٢١، بڕوانامەی ماستەر لە پەیمانگای گەشەپێدانی بەردەوام بەدەستھێناوە.[١١]

تیرۆرکردن

دەستکاری

خەلیفە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ لەشکرکێشییە لەناکاوەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ساڵی ٢٠٢٣ لە کاتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژرا.[٣] تەرمی ناوبراو لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەژێر داروپەردوودا دۆزرایەوە دوای چوونە ژوورەوەی ھێزەکانی فەلەستین بۆ ناو بینایەک لەکاتی ئاگربەستی کاتی، و لە زێدی خۆی لە تولکەرم پرسەی بۆ سازکرا.[١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «مبعدو صفقة تبادل حرکة حماس وإسرائیل (صفقة شالیط) 1/10/2011». info.wasa.ps. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «تصفیة مسؤول عسکری فلسطینی ڕفیع فی القطاع». Aakher Khabar. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «מתברר: בכיר חמאס פורסאן ח'ליפה חוסל בתקיפת צה"ל לפני מספר ימים» (بە عیبری). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Palestinian reports: Senior Hamas official assassinated in Gaza a few days ago». All Israel News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). November 2023. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «أسماء المفرج عنھم فی صفقة شالیط حسب مصلحة السجون الإسرائیلیة». دنیا الوطن (بە عەرەبی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «The death of the deported Fursan Khalifa in a previous bombardment of Gaza». Khbr Press. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ ئ ا «ترجمة الحدث| من ھو الشخص الذی جند مجموعة الشھید جرار وأعطاھم أوامر بتنفیذ العملیة ؟». www.alhadath.ps (بە عەرەبی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ الإخباریة، سما. «"إسرائیل" تزعم مقر قیادة الضفة فی غزة ھو المسؤول عن عملیة غوش عتصیون». سما الإخباریة (بە عەرەبی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «המנגנון של חמאס לפיגועים בגדה». News1 (بە عیبری). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «کیف یدیر جناح حماس العسکری العملیات فی الضفة الغربیة؟». وکالة وطن للأنباء (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Khalifa، Fursan (2021). «تأثیخ التخظیط االستخاتیجی عمی التظؾیخ اإلداری فی القظاع الحکؾمی الفمدظیشی». alquds.edu. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ «فلسطین بوست | من منزل الأسیر المحرر فرسان خلیفة فی طولکرم عقب الإعلان عن استشھادە فی قطاع غزة». موقع نبض. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.