فلتەری ھەوا ئامرازی پێکھاتوی ڕیشاڵی یان مادەی کوندار کە بەکاردێت بۆلادانی مادەی ڕەق وەک تۆز و ھەڵاڵە و خۆڵ و بەکتریا. فلتەری ھەوا پێکدێت لە ھەڵمژەر و پەرەپێدەری کارلێکی کمیایی وەک ڕەژو (کاربۆن) کە بەکاردێت بۆلابردنی بۆن و گازی پیسکەر وەکو ئاوێتەی ئەندامی ناجێگیر. یان جینی ئۆزۆن. فلتەری ھەوا لەو شوێنانە بەکاردێت کە کالێتی وەیان پاکی ھەوا گرینگە بەتایبەت سیستەمی ھەوا گۆڕین.

باڵەخانە و بزوینەر و فڕۆکە و دروست کراوەکانی دەوری مرۆڤ و سەتەلایت و ئەوشوێنانەی ھەوای تێدا دێو دەچێت فلتەری ھەوا پێکدێت لە لاستیکی ئیسفەنجی و کاغەزی دەقکراو یان فایبەر کڵاسی ڕێسراو و کرداری کارەبای ھەوای کە ڕیشاڵە لەگەڵ کارەبای نەگۆڕ بەکار دێنێ کە تەنۆلکەکان ڕادەکێشن فلتەری ھەوا بەکاردێت بۆ ناردنی ھەوا بۆ بزوێنەری سوتەمەنی و کۆمپرێسەر کە ھەریەک لەوانە بەکار دەھێنێت.

کاغەزی لاسیکی ئیسفەنجی پەمۆ تەکنەلۆجیای فلتەری ناردنی ھەوای تۆڕبینی گاز گرینگی زیاتر پێدەدرێت بەم ساڵانەی دوای بەھۆی چاکبونی داینەمیکی ھەوا داینەمیکی شلە بۆ کۆمپرێسەری ھەوا کە بەشێکە لە تۆربینی گاز.

فلتەری ھەوای کابن تایبەت بە ئۆتۆمبیل دەستکاری

فلتەری ھەوای کابن کاغەزێکی دەقکراوە کە دانراوە لەو شوێنەی کە ھەوا گۆڕکێی تێدایە لە ئۆتومبێل. ھەندێک لەو فلتەرانە شێوەیان لاکێشەیە شێوەیان وەکو فلتەری ھەوای بزوێنەرە و ھەندێکیشیان تایبەت دروست کراون تاشوێنیان ببێتەوەلەو بۆشایییەی لە ھەوا گۆڕکێی ئۆتۆمبێلەکاندا ھەیە.

یەکەم بەرھەم ھێنەری ئۆتۆمبێل کە فلتەری (فڕێدان پاش بەکار ھێنان) کۆمپانیۆی ناشا مۆتۆر (وێزەر ئای) لەسالی ١٩٤٠.

لەبەر ئەوەی ئەو فلتەرەیە تازە زیاد کراوە بۆ کەلو پەلەکانی ئۆتۆمبێل زۆرجار پشت گوێ دەخرێ پیسبونی و قەتیزبونی فلتەرەکان بەشێوەیەکی بەرجاو پێدا ڕۆیشتنی ھەوا کەم دەبێتەوە پلەی گەرمی ئۆتۆمبێل دەوەستێتەسەر ڕێژەی تێپەڕ بوونی ڕێژەی ھەوا بەناو ھیتەرو بھەڵم کەر و یاخود ھەردوکیان ئەو دوو شتە دەتوانێ توانای کارکردنی سیستەمی (سارد کەرەوە و گەرم کەرەوە) کەم بکاتەوە. خراپی کارکردنی ئەو فلتەرە ئەگەر ھەبێت دەگەرێتەوە بۆ دروست کەرەکانی ئەویش بەھۆی بەکار نەھێنانی (ئێم ئی ئاڕ ڤی) ھەندێک خەڵک بەشێوەیەکی ھەڵە بروایان وایە ئەوانە فلتەری (ئێچ ئی پی ئەی) ین.

ئینتێرنال کۆمباشن ئینجن ئایەر فلتەر دەستکاری

 
فلتەری ھەوای بەکار ھاتوی ئۆتۆمبیل. لایە پاکەکەی
 
فلتەری ھەوای بەکار ھاتوی ئۆتۆمبیل. لایە پیسەکەی
 
فلتەری ھەوای ئۆتۆماتیکی گیراوە بە تۆزو پیسی
 
تێکشکانی ئۆکساندنی لەپلەی گەرمی نزم بۆ گۆڕینی ئۆکسیدی کاربۆن بۆ کاربۆن دایوکسایدی کەمتر ژەھراوی

فلتەری ھەوای تەقینەوە ڕێگر دەبێت لە ھاتنەژورەوەی شتی بیانی بۆناو سلندەری بزوێنەر ئەمەش ھۆکارە بۆ دارزینی میکانیکی و پیسبونی ڕۆن.

زۆربەی ژوتەمەنی بەکار ھێنانی ئۆتۆمبیل فلتەری کاغەزی دەقکراو بەکار دەھێنێت توخم لەو فۆڕمەیدایە تەختەی پان. ئەم فلتەرە عادەتەن لەناو سندوقێکی پلاستیکی دایە کە بەستراوە بۆ ثرووەتەڵ بۆدی لەگەڵ جۆگەی کار (دەکشن) و لە ئۆتۆمبێلە کۆنەکان کابرێتەر کابرێتەر بەکار دەھێنن یان ثرووەتەڵ بۆدی نۆزل بەشێوەیەکی نموونەی بەکارھێنانی فلتەرێکی ھەوای بازنەی. عادەتەن تیرەی لەنێوان ١٠٠ مللیمەتر (٤ئینج) تا ٤٠٠ مللیمەتر (١٦ ئینج) ئەمەش دادەنرێت لەسەر یان تەنیشت کابرێتەر یان ثرووەتەل بۆدی عادەتەن لە کانزایێک یان دەفری پلاستکی کە لەوانەیە بخاتەناو جۆگە تا سارد یان گەرم دەستە بەربکات لە دەروازەی ھەوا.

کاغەز دەستکاری

پێکھاتەی فلتەرێ کاغەزی دەقکراو بە نزیکەی تایبەتە بە پاک کەرەوەی ھەوای بزوێنەری ئۆتۆمبیل. چونکە زۆر چوستە. چاک کردنەوەی ئاسانە و خەرجیش کاریگەرە. زاراوەی کاغەز تاڕادەیەک بە ھەڵەت دەبات ھەروەک سەنتەرەکانی فلتەر تاڕادەیەکی زۆر جیاواز لەو کاغەزانەیە کە بەکاریان ھێناوە بۆ نوسینو باکەتکردن ھتد.

فۆما دەستکاری

بەکاردەھێنرێت لە ھەندێ لە ئەفتر مارکێت بەدیلی فلتەری ھەوای ئۆتۆمبیل. فۆما لەڕابردو بەفراوانی بەکاردەھێنرا بۆ پاکردنەوەی ھەوا لەسەر بزوێنەری بچووک لەسەر مەکینەی گیادروون ئامرازی توانای دیکە بەڵام لە بەشی ئۆتۆمبیل فلتەری کاغەز زیاتر بەکاردێت. فلتەری فۆما ھێشتان بە شێوەیەکی گشتی بەکار دەھێنرێت لەسەر کۆمپرێسەری ھەوا بۆ ئامرازەکانی ھەوا سەرو ٥ ئێچ پی. بە پشت بەستن لەسەر پلەو ئەستوری فۆما بەکار دەھات. پێکھاتەی ئۆیەڵ-ویتید فۆما فلتەر دەتوانێت کەمترین ڕێگری لە ھەوا پێداڕۆیشتن بکات یان توانای پیسی ھەڵگرتنی زۆر بەرزە. کۆتا تایبەت مەندی وادەکات فلتەری فۆما بژاردەیەکی بەناوبانگ بێت بۆ ئۆف ڕۆد یان لە بەکارھێنان لە مۆتۆر سپۆرت و ئەوشوێنانەی ئاستی بوونی تۆز بەرزە.

پەمۆ دەستکاری

وایەری پەمۆی جەور بەکاردێت لەزۆر فلتەری ھەوای ئۆتۆمبیل. لەساڵانی پێشوتر وایەری پەمۆ بەشێوەیەکی سنووردار بەکاردەھێنرا لە ئۆرگینال-ئیکیوپمێنت لە فلتەری ھەوای ئۆتۆمبیل.

ستەینلێس ستیل دەستکاری

تۆڕی ستەینلێس ستیل نموونەیەکی تری مامناوەندە کە ڕێدەدات ھەوای زیاتر پێیدا تێپەڕ بێت. تۆڕی ستەینلێس ستیل بەکار دەھێنرێت لەگەڵ ژمارەیەک تۆڕی جیاواز. ھەندێک تۆڕی سادەی ستەینلێس ستیل دادەنرێت لەسەر تۆڕبین تا ھیچ تەنۆچکەیەک نەچێتە ناو بزوێنەرەکە لە ڕێی تۆڕبینەکە.

دەفری ڕۆن دەستکاری

ھەوا پاکەرەوەی دەفری ڕۆن پێکدێت لە چاڵە گۆیەک کە ڕۆن لەخۆ دەگرێت؛ و دەرچەیەکیش کە پڕکراوە بە ڤایبەرو تۆڕو فۆما. کاتێک پاکەرەوەکە کۆدەبێتەوە دەرچەکە دەنیشێت ڵەسەر ڕووی ڕۆنەکە پەڕاوێزی دەرچەکە دەکەوێتە سەر پەراوێزی دەفرەکە. ئەو ڕێکخستنە ڕێگایەکی ئاڵۆز پێک دەھێنێ کە ھەوای پێدا تێپەڕ دەبێت بە کۆمەڵەک پێچدا. ئەو پێچانە وادەکات ھەوایەکە بە خێرایییەکی زیاتر بڕوا لەسەر ڕووی ڕۆنەکە. تەنۆلکەی خۆڵ و پیسی لەناو ھەواکە ناتوانن پێچ بکەنەوە بەھۆی بارنەگۆریان. گەبەر ئەوە دەکەونە ناو ڕۆنەکە. لە بنکی دەفرەکە دەنیشن؛ و تەنۆڵکە سووکو بچووکەکانیش لە فلتەری دەرچەکە گیردەبن. دواتریش تەڕ دەبن بە دڵۆپی ڕۆنەکان و پاڵیش دەدرێنە ناوەوە بەھۆی ھەواوە.

دەفری ئاو دەستکاری

لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە دەوری ١٩٠٠–١٩٣٠. پاکەرەوەی ھەوای دەفری ئاو بەکار دەھات لەھەندێک بواردا (ئۆتۆمبیل - بارھەڵگر - تراکتۆر- و بزوێنەری جێگیرو جولاوەکان). ئەمەش بەھەمان شێوازی ھەوا پاکەرەوەی دەفری ڕۆن کاردەکات. لە ساڵی (١٩٤٠ەکان). دەفری ڕۆن گوڕدرا بۆ دەفری ئاو لەبەر ئەوەی فلتەرکردنی باشترە.

بەڵک سۆلید ھەندلینگ فلتەر دەستکاری

بەڵک سۆلید ھەندلینگ بەشداری دەکات لە گواستنەوەی مادە ڕەقەکان (گواستنەوەی میکانیکی، کواستنەوەی). کە لەوانەیە تۆزبێت. زۆربەی پیشەسازییەکانی ھەندل بەلک سۆلیدن (پیشەسازی کانزای، پیشەسازی کیمیای، پیشەسازی خواردن). پێویستە بۆ چارەسەر کردنی ڕێڕەوی ھەوای دەرچو لەو پڕۆسەیەدا بۆ ئەوەی تەنۆلکە بەسودەکان فڕێنەدرێن. بۆ ھۆکاری ڕیکخستن یان ھۆکاری ئابوری (ونکردنی مادە). سەرەنجام فلتەری ھەوا لە چەندین شوێن لە پڕۆسەکان دا ھەن. بەتایبەت لە لەوەرگڕی پینیۆماتیک ھێڵەگەیەنەرەکان. کە تێیدا بڕی ھەوایەکە و ڕێژەی تەنۆلکە بەسودەکان گرینگە. فلتەرەکان دکڕێت دابنڕێت لە ھەرخاڵێکی ک ھەوا گۆڕکێ لە پڕۆسەیەک بۆ خۆلادان پیسکەر کە داخیلی پڕۆسەکە دەبێت. ئەوەش بەتایبەت لە دەرمان سازی و پیشەسازی خۆراک. دیاردەی فیزیای خۆی دەبینێتەوە لە گرتنی تەنۆلکەکان بە فلتەرێک کە زۆرجار بەرنەگوڕوە و خاڵی دەبێتەوە.