فرەھاوسەری (بە ئینگلیزی: Polygamy) بە دۆخێک دەوترێت کە ژن یان پیاو لە یەک ھاوسەر زیاتریان ھەیە.[١][٢] فرەھاوسەری دوو جۆر، فرەژنی و فرەمێردی، دەگرێتە خۆی. فرەژنی دۆخێکە کە لەوێدا پیاو ھاوکات لەگەڵ چەند ژن ھاوسەرگیری بکات. فرەمێردی دۆخێکە کە ژن بەشێوەی ھاوکات دوو مێرد یان زۆرتری ھەبێت. فرەھاوسەری لە ئایینی مەسیحییەتدا (جگە لە ھەندە تاقمێک وەکوو مۆرمۆنەکان) ڕێگەپێنەدراوە؛ لە حاڵێکدا لە ھیندوویزم، جوولەکایەتی، و ئیسلام، فرەژنی لە بارودۆخێکی تایبەتدا بە ڕەوا دەزانن. لە زۆربەی وڵاتەپێشکەوتووەکاندا ژیانی ھاوبەشی تەنیا بەشێوەی تاکەھاوسەرییە و پیاو یان ژن بەشێوەیەکی یاسایی ناتوانن ھاوکات لەگەڵ چەند کەس ژیانی ھاوبەش پێک بێنن. بەڵام ئێستاش فرەھاوسەری جێگەی خۆیی لە زۆرێک لە کۆمەڵگا و کەلتوورەکاندا ڕا گرتووە. واتای ڕێک و درووستی فرەھاوسەری زۆر ڕوون نییە و ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر نەبوونی شرۆڤەیەکی دروست لە پێناسەی ھاوسەر.

نەخشەی ئەو وڵاتانەی فرەژنییان قبوڵ کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gadban, Faten; Goldner, Limor (2020). ""I Have No Hope": The Experience of Mothers in Polygamous Families as Manifested in Drawings and Narratives". Frontiers in Psychology. 11. doi:10.3389/fpsyg.2020.608577/full#:~:text=polygamy%20is%20defined%20as%20a,al-krenawi,%202012).. ISSN 1664-1078. {{cite journal}}: Check |doi= value (help)
  2. ^ "What Does It Mean to Be Polygamous?". Verywell Mind (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-14.