فریشتە شینەکە فیلمێکی ١٩٣٠ی ئەڵمانییە لە چەشنی مۆسیقی و کۆمیدیای دراما. جۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ کاری دەرھێنانی بۆ کردووە. مارلێنە دیتریش، ئێمیل جانینگز، و کەرت گێرەن تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن. فیلمەکە لەلایەن کاڕل زاکمەیەر، کاڕڵ ڤۆلمۆڵەر، ڕۆبێرت لیبمان و جۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ نووسراوە. فیلمەکە لە ڕۆمانێکی ھێنریش مانەوە وەرگیراوە بە ناوی پڕۆفیسۆری پیس (١٩٠٥). فیلمەکە دەکەوێتە شارێکی باکووری ئەڵمانیا.[٢] ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە پڕۆفیسۆرێک دەکات کە دەبێتە گاڵتەجاری کابەرێیەک و بەرەو شێتی دەڕوات. ئەمە یەکەم فیلمی ئەڵمانییە کە دەنگی تێدا تۆماربکرێت و ھاوکات لاپەڕێیەکی نوێ بوو بۆ دیتریش و بەھۆیەوە ناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[٣]

فریشتە شینەکە
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرجۆزف ڤۆن ستێرنبێرگ
بەرھەمھێنەرئێریک پۆمەر
نووسەر
ئەکتەران
مۆسیقا
وێنەگری سینەماییگەنتەر ڕیتەو
مۆنتاژ
  • واڵتەر کلی
  • سام وینستن
بڵاوکردنەوەUniversum Film A.G.
دەرچوون
  • ١ی نیسانی ١٩٣٠ (1930-04-01) (ئەڵمانیا)[١]
ماوەی فیلم١٠٨ خوولەک
وڵاتئەڵمانیا
زمان
  • ئەڵمانی
  • ئینگلیزی
داھات$٧٧٬٩٨٢ (دووبارە بڵاوکردنەوەی لە ٢٠٠١)[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا The Blue Angel (1930) لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
  2. ^ Reimer 2005, p.  34
  3. ^ Bordwell, David; Thompson, Kristin (2003) [1994]. "The Introduction of Sound". Film History: An Introduction (2nd ed.). New York City: McGraw-Hill. p. 204. ISBN 978-0-07-115141-2.