فریدریش ھیبڵ

شاعیری ئەڵمانی (١٨١٣-١٨٦٣)

کریستیان فریدریش ھیبڵ (ماوەی ژیان:١٨ی ئازاری ١٨١٣ تاکوو ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٣ لەڤیەننا) ، شاعیر و شانۆ نووسێکی ئەڵمانی بووە، ھەر لەمنداڵیەوە خەریکی کارکردن بووە تاکو بۆتە نووسەر، خولیای خوێندنەوە بووە و کتێبێکی زۆری خوێندۆتەوە و یەکەم قەسیدەی خۆی لەگۆڤارێکدا بڵاوکردۆتەوە، لەساڵی ١٨١٧ لە یەکێتی زانستی کاری کردووە، لە ساڵی ١٨٣٥ دەستی کردووە بەنووسینەوەی یادەوەرێکانی. لە ساڵی ١٨٣٨ فریدریش ھیبڵ لەبارودۆخێکی زۆر قورسدا دەژیا و ھەژاری تەنگی بێھەڵچنیبوو، لەساڵی ١٨٣٩ بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەپێ و بەبێ ئەوەی نان بخوات لە میونخەوە چووە بۆ ھامبۆرگ، لەساڵی ١٨٤٣ ژیانی بەتەواوەتی گۆڕاوە و دەرگاکانی جیھانی بەڕویدا کراونەتەوە و لەلایەن کریستیانی حەوتەمی شای دانیمارکی بواری خوێندنی پێدراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و بۆ یەکەم جار گەشتی کردووە بۆ فەرەنسا و دەستی کردووە بە نووسینەوەی شانۆگەری ماریا ماجدالینا و لە ساڵی ١٨٤٣ تەواوی کردووە دواتر گەشتی کردووە بۆ ڕۆما و دوای ئەوە ڕۆشتووە بۆ ڤییەنا. فریدریش ھیبڵ تا دوا ساتەکانی ژیانی لەڤییەنا ماوەتەوە و بەیەکجاری خۆی تەرخان کردووە بۆ بەرھەمە ئەدەبیەکانی و ژمارەیەک لەشانۆگەری نووسیوە بەڵام ناودارترینیان شانۆگەری ماریا ماجدالیان بووە کە لەساڵی ١٨٤٣ بەھەمی ھێناوە، بەھۆی کارە ئەدەبیەکانێوە میلەتی ڤییەنا ڕێزێکی زۆریان لێناوە و یەکەم کەس بووە کە خەڵاتی شیلەری وەرگرتووە. فریدریش ھیبڵ پەیوەستبووە بەسیستمی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە، لەکارەکانیشیا باسی نەھامەتی و کێشەکانی کۆمەڵگالا کردووە و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر ووتاری بۆ ڕۆژنامەکان نووسیوە و لەدوا ساڵەکانی تەمەنیدا بەدەست نەخۆشی ڕۆماتیزمەوە ناڵاندوێتی و لە ١٣ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٦٣ لە ڤییەنا لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی ماتسلاینسدۆرفەر لەتەنیشت ھاوسەری ژیانێوە نێژراوە.

فریدریش هیبل

سەرچاوە دەستکاری