فریدریش ویلھێلم ئارگێلاندەر


فریدریش ویلهێلم ئۆگست ئارگێلاندەر (بە زمانی ئەڵمانی: Friedrich Wilhelm August Argelander) فەلەکناسی ئەڵمانییە، لە ڕۆژى ٢٢/١٧٩٩ لە شاری مێمێل (ئێستا کلایپێدا) لە دایکبووە و لە ڕۆژى ١٧\٢\١٨٧٥ لە شارى بۆن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى ١٨٢٣ەوە چاودێر بووە لە تۆکۆ و هێلسنکی و فینلاند و پاشان لە ساڵی ١٨٣٧ەوە بووەتە پرۆفیسۆر، لە شاری بۆن و وەک بەڕێوەبەری ڕوانگەی لەوێ کاری کردووە، ئارگلاندەر لە سەرەتای کاری فەلەکناسیدا لە بواری جووڵەی ناوەکی ئەستێرەکان و جوڵەی نائاسایی خۆر کاری دەکرد، لە ساڵی ١٨٤٣ ئەتڵەسی ئەستێرەی “ئورانۆمێتریانۆڤا”ی بڵاوکردەوە، هەروەها لە ماوەی ١٨٥٩ تا ١٨٦٢ کتێبی کاری بۆنەری بڵاوکردەوە، کە تا ئەمڕۆش وەک ئاماژەیەکی ستاندارد بەکاری دەهێنێت.[١]

فریدریش ویلهێلم ئارگێلاندەر

لەدایکبوون٢٢ی ئازاری ١٧٩٩
مەرگ٦ی ئەیلوولی ١٨٤٧ (تەمەن ٨٠ ساڵ)
پیشەفەلەکی و مامۆستای زانکۆ
خەڵاتەکان
  • مەدالیای زێڕی کۆمەڵەی فەلەکی شاهانە (١٨٦٣)
  • ئەندامێتی بێگانە لە کۆمەڵەی شاهانە (١٨٤٦)
  • خەڵاتی دێمیدۆڤ (١٨٣٧)
  • فەرمانی شایستەیی پرۆس
  • مەدالیای شایستەیی بۆ هونەر و زانستەکان
  • پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست
  • ڕێبازی سانت ستانیسلاوس، پلەی سێیەم

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری