ئاژانسی فرانس پرێس

سەرچاوەی ھەواڵ
(لە فرانس پرێسەوە ڕەوانە کراوە)

ئاژانسی فرانس پرێس ئاژانسێکی ھەواڵی جیھانییە کە بارەگاکەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە. ئاژانسەکە لە ساڵی ١٨٣٥ بەناوی ئاژانسی ھاڤاس دامەزرا و کۆنترین ئاژانسی ھەواڵە لە جیھاندا. فرانس پرێس بارەگای دیکەی لە جیھاندا ھەیە وەک لە نیکۆسیا و مۆنتەڤیدیۆ و ھۆنگ کۆنگ و واشینگتن لەگەڵ ناوەندی ھەواڵ لە ٢٠١ شوێن لە ١٥١ وڵاتی جیھاندا. فرانس پرێس وەک یەکێک لە ٣ سەرچاوە گەورەکانی ھەواڵ لە جیھاندا ھاوشان لەگەڵ ڕۆیتەرز و ئەسۆوشیەیتید پرێس ھەواڵ و ڤیدیۆ و وێنە و گرافیک بە زمانەکانی فەرەنسی و ئینگلیزی و عەرەبی و پرتوگالی و ئیسپانی و ئەڵمانی دابین دەکات بۆ چەندین سەرچاوەی دیکەی ھەواڵ لە جیھاندا.[١][٢]

ئاژانسی فرانس پرێس
پیشەسازیھەواڵ
دامەزرا١٨٣٥؛ ١٩٠ ساڵ لەمەوپێش (١٨٣٥)
(بەناوی ھاڤاس)
بارەگاپاریس، فەرەنسا
بەردەستە لە
جیھاندا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
فابریس فرایز
(سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی)
ژمارەی کارمەندان
٢٬٤٠٠ (٢٠١٨)
وێبگەfactcheck.afp.com

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ABOUT AFP». AFP.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «Agence France-Presse». Britannica.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)