فرانسس دەیزی ئێمری ئاڵن

فرانسس دەیزی ئێمری ئاڵن (لەدایکبووی ١٨٧٦ تا ١٩٥٨) پزیشکێکی پێشەنگ بوو شاری فۆرت وۆرس لە ویلایەتی تێکساس. یەکەم ئافرەتی پزیشک بوو کە لە کۆلێژی پزیشکی دەربچێت لە ویلایەتی تێکساس، یەکێک بوو لە پزیشکە ئافرەتە سەرەتاییەکان کە ڕاھێنان لە شارستانی تارانت بکات.

فرانسس دەیزی ئێمری ئاڵن

وێنەی دکتۆر فرانسس دەیزی ئێمری ئاڵن لە ١٨٩٨ لە کتێبی ساڵانەی خوێندکارانی زانکۆی فۆرت وۆرس لە ساڵی ١٨٩٨.
لەدایکبوون
فرانسس دەیزی ئێمری

(1876-09-05) 5ی ئەیلوولی 1876
شارستانی کاوفمان، تێکساس
مەرگ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨(١٩٥٨-١٢-٠٧) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
فۆرت وۆرس، تێکساس
نەتەوەئەمریکی
خوێندنگەکۆلێژی پزیشکی فۆرت وۆرس
پیشەپزیشک

ژیان دەستکاری

لە ٥ی ئەیلوولیی  ١٨٧٦ لە شارستانی کاوفمن لە تێکساس لەدایکبووە. باوکی جەیمس و دایکی ئێلیزابێت برۆون ئێمری. باوکی بڕوانامەی ماستەری ھەبووە لە کۆلێژی بۆودوین.[١] فڕانسس لە مناڵییەوە لە تەمەنی چوار ساڵی داوای ئەوەی کرد ببێتە پزیشک. خێزانەکەی دەچن بۆ فۆرت وۆرس کە ئەو تەمەنی چواردە ساڵ دەبێت، و دەچێتە قوتابخانەی حکوومی فۆرت وۆرس کە لەوێ باوکی مامۆستا دەبێت و لە قوتابخانەکە دەردەچێت.[٢]

پزیشکی و پییشە دەستکاری

ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە بووەوە کاتێک داواکاری پێشکەش کرد بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی فۆرت وۆرس، بەڵام توانی بەشداربێت بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە هیچ یاسایەک نییە کە بە ڕوونی بەشداریکردنی ئافرەتان لە قوتابخانەکە قەدەغە بکات. لە ساڵی ١٨٩٤دا بە سەرکەوتوویی پەیوەندی بە پۆلی یەکەمی کۆلێژی پزیشکی فۆرت وۆرسەوە کرد، دوای ئەوەی لەسەرەتادا وەرنەگیرا کە لەوێ تاکە قوتابی کچ بوو بۆ تەواوی ساڵەکە. لە ساڵی ١٨٩٧دا بە شانازییەوە بە پلەی دووەم لە پۆلێکی حەڤدە قوتابیدا دەرچوو، یەکەم ئافرەت بوو کە لە کۆلێژی پزیشکی لە ویلایەتی تەکساس دەربچێت.[٢][٣]

دوای دەرچوون، دکتۆر فرانسس بۆ ماوەی دوو ساڵ لە فۆرت وۆرس وەک پزیشک بەشێوەی تایبەت پزیشکی کرد. و دەبێت بە تاکە پزیشکی ئافرت لە شارستانی تێرانت. ھەروەھا وەک پزیشکی هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیای پین موتوال لەبەشی بیمەی ژیان کاریکردووە.[٣] لە ساڵی ١٨٩٩ بۆ خوێندن ڕووی لە واشنتن دی سی کردەوە لەگەڵ دوو خوشک لە مەریلاند ژیا، کاری مەشق (ئینتێرنشیپەکەی) و نیشتەجێبوونی لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە واشنتن تەواو دەکرد، لەوێدا خەریکی مافی دەنگدانی ژنان بوو،  ئارەزووی بۆ مافی دەنگدانی ژنان دا زیادیکرد، بەشداری لە وتارەکانی سوزان بی ئەنتۆنی و چالاکوانانی دیکە کرد.[١]

لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٠٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ جەیمس واڵتەر ئاڵن دەکات، کە ھاوڕێی قوتابخانەی بوو لە کۆلێژی پزیشکی فۆرت وۆرس. لە ١٩٠٤ تا ١٩١٠ ھەردوو ھاوسەرەکە لە شارۆچکەی کۆنتێنت، شارستانی ڕونێڵس، ویلایەتی تێکساس، خەریکی کاری پزیشکی دەبن کە لەوێ ئۆفیسێکی تایبەت بە خۆیان دەبێت لەگەڵ دەرمانخانەیەکی بچووک لەلای ماڵیان.

دکتۆر فرانسس لە ١٩٥٠ خانەنشین دەبێت، کە زیاتر لە نیو سەدە بوو کاری پزیشکی دەکرد، و ٧ی لە کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ بەھۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوای دەکات.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Silverthorne, Elizabeth; Fulgham, Geneva (1997). Women pioneers in Texas medicine (1st ed.). College Station, Texas: Texas A & M University Press. ISBN 9780890967898. OCLC 44957563.
  2. ^ ئ ا "Allen, Frances Daisy Emery". Handbook of Texas Online. 2010-06-09. Retrieved 2018-03-01.
  3. ^ ئ ا "Alumni". The Lasso. Fort Worth University. May 1898.
  4. ^ Ancestry.com. Texas, Death Certificates, 1903-1982 [database on-line]. Provo, UT, USA: Ancestry.com Operations, Inc., 2013.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری