فار کرای پرایمل

(لە فاڕ کڕای : چاخی بەردینەوە ڕەوانە کراوە)

فاڕ کڕای: چاخی بەردین یاریەکی ئەکشن و سەرکێشیە کەوا لە ڕوانگەی کەسی یەکەمەوە دەکرێت.یاریەکە لەلایەن یوبیسۆفتەوە بڵاوکرایەوە و بەشێکە لە زنجیرە یاریەکانی فار کڕای. یاریەکە لە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٢/٢٣ بە فەرمی بۆ ھەریەکە لە ئامێرەکانی (پلەی ستەیشتن ٤ , ئێکس بۆکس وەن) بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بۆ ئامێری (PC) کۆمپیوتەر لە مانگی ٣ـی دوای مانگێگ ئینجا بڵاو کرایەوە.

Far Cry Primal
فاڕ کڕای: چاخی بەردین
ساڵانی چالاکی٢٢ی فێبرایەری ٢٠١٦
جۆرجیھانی کراوە
ئاکشن
یاریزانانسینگڵ پلەیەر (یەک یاریزانی)
دوو یاریزانی بەشێوە سەرھێل

شێوازی یاری دەستکاری

ئەم بەشەی نوێیەی یاری ” FarCry ” تەواو جیاوازە لەبەشەکانی تری یاریەکە چونکە باس لە چاخی بەردین دەکات واتە ١٢٫٠٠٠ ھەزار ساڵ پێش زایین، چیرۆکەکەی باس لە کەسێک دەکات بەناوی ” Takkar ” کە ڕاوچیێکی بەتوانایە و سەرکردایەتی کۆمەڵەیەک دەکات ئەم یاریە یاری جیھانی کراوەیە واتە یاریکەر بە ئارەزووی خۆی دەتوانێت یاری تێدا ئەنجام بدات وە جیھانی ئەم یاریە پڕیەتی لە ئاژەڵی دڕندە و کێوی لە یاری ” FarCry Primal ”ـدا ئۆتۆمبێل و چەک لابردراوە کە لە بەشەکانی پێشوو ھەبوو بەڵکو دەتوانیت چەند جۆرە چەکێکی وەک (ڕم، شمشێر، تیروکەوان) بەکاربھێنێت وە ناتوانیت وەکو بەشەکانی تر چەک بکڕیت دەبێت خۆت چەکەکان دروست بکەیت بە بەکارھێنانی دار و ئاسن وە پێویستە یاریکەر ڕاو بکات بۆ بەدەستھێنانی خۆراک بێگومان لە یاریەکە شەو و ڕۆژ ھەیە بەڵام جیاوازیان ھەیە بەوەی کە لە شەواندا ئاژەڵی زۆر دڕندە ھەیە بۆیە پێویستە ئاگر بکەیتەوە بۆ دوورخستنەوەیان وە دەتوانیت ئاژەڵ ماڵی بکەیت ئەویش بە پێدانی خواردن پێیان و دەتوانیت بۆ ڕاوکردن یان پارێزگاری کردن لە خۆت بەکاریانبھێنیت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. تۆڕی تەکنەلۆژیای کوردی[١]
  1. ^ http://kitn.net/babat/12255 ٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.