فانتا
فانتا (بە ئینگلیزی: Fanta) براندێکی جیھانی کۆمپانیای کۆکاکۆلایە بۆ خواردنەوە گازییەکان کە تامی میوەیان تێدایە. ئەم خواردنەوە گازییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٢ خرایە بازاڕەوە.
فانتا | |
---|---|
لقی | خواردنەوەی گازی |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Fanta |
ناونراوە لەدوای | fantasy |
دروشم | Trinke Fanta - sei Bamboocha |
خاوەن | کۆکا کۆلا |
وڵاتی بنەڕەت | ئەڵمانیا |
دروستکەر | کۆکا کۆلا |
وێبگە | http://fanta.com |
مێژوو
دەستکاریسەرچاوەی فانتا دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ھێزەکانی ھاوپەیمانان قەدەغەکردنی بازرگانییان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا سەپاند و کۆمپانیای کۆکاکۆلای ئەڵمانی نەیتوانی ئەو کەرەستە خاوانەی کە پێویستی بوو بۆ بەرھەمھێنانی خواردنەوە گازییەکان ھاوردە بکات. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کۆکاکۆلا بڕیاریدا بەرھەمێکی نوێ بخاتە بازاڕی وڵاتەکەوە، کە کەرەستەی خاو لە ئەڵمانیا بەردەست بوو. ئەم کەرەستە خاوانە بریتی بوون لە زەیتی زەیتوون و چەوری میوە. ھەروەھا ھەڵبژاردنی ناوی فانتا لە ئەنجامی پریشکێکی دەروونی یەکێک لە فرۆشیارەکانی ئەو کۆمپانیایە بوو بە ناوی جۆ نیپ، بەجۆرێک کە یەکسەر ناوی فانتای ھێنا لە وەڵامی داواکارییەکەی کیس بۆ کارمەندەکانی بۆ ناونانی ئەم بەرھەمە نوێیە.
بەبازاڕکردن
دەستکاریفانتا بە ڕیکلامە دڵخۆش و سەرکەوتووەکانی لە ئەمریکا ناسراوە. ڕیکلامەکانی فانتا لەلایەن گرووپی فانتاناسانەوە ئەنجام دەدرێت کە لە کۆمەڵێک کچی گەنج پێکدێن. ھەریەکێک لەم مۆدێلە ڕیکلامانە کاری پەرەپێدانی تامێک دەکەن.
فانتای نێونەتەوەیی
دەستکاریفانتا زیاتر لە ٧٠ تامی جیاوازی ھەیە لە سەرانسەری جیھاندا. بۆ نموونە لە ڕۆمانیا و بولگاریا و مەقدۆنیا و بۆسنە و ھەرزەگۆڤینا و ھەندێک وڵاتی تر فانتا بە تامی خەنە ڕەش بەرھەم دەھێنرێت و لە سویسرا و ھۆڵەندا فانتا بە تامی گوێز بەرھەم دەھێنرێت.
ھەواداری جیھانی
دەستکاریپاپا بێنێدیکتی شازدەیەم یەکێک بوو لە ھەوادارانی فانتا کە ڕۆژانە سێ بۆ چوار دەبە فانتای دەخوارد.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «پاپ بندیکت شانزدهم به فانتا معتاد است». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- دەروازەی زانست
- دەروازەی خۆراک
- دەروازەی خواردنەوە
- دەروازەی جەنگی جیھانیی دووەم
- دەروازەی دەیەی ١٩٤٠
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی کۆمپانیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فانتا تێدایە. |