فادۆ (بە پورتوگالی: fado، واتە: چارەنووس)[١] ژانەرێکی مۆسیقایە بەپێی بەڵگەنامەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٢٠ لە شاری لیسبۆنی پورتوگال، بەڵام ڕەنگە مێژووەکەی ھێشتا زۆر لەمەو پێشتر ھەبووبێت. ڕوی ڤیێرا نێری کە مێژوونووس و لێکۆڵەرە لەسەر فادۆ دەڵێت «تاکە زانیاری کە جێی متمانە بێت دەربارەی مێژووی فادۆ بە شێوەی زارەکی گواستراوەتەوە و لە باشترین حاڵەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٢٠ و ١٨٣٠. بەڵام تەنانەت ئەو زانیاریانەش زۆرجار لەناو پرۆسەی گواستنەوەی نەوەکاندا گۆڕدراوە تا ئەوکاتەی گەیشتووەتە ئەمڕۆمان».[٢][٣]

فادۆ
فادۆ, وێنەی کێشراوە لەلایەن خۆزێ مالھۆوا (١٩١٠)
ڕێگەی شێوازەکان
مۆسیقای پۆرتووگالی
ڕێگەی کەلتوری
سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەم لە لیسبۆن، پرتووگال
ئامێرە مۆسیقییەکان
لاوەكىCoimbra Fado

ھەرچەندە دەستکەوتنی زانیاری و بنەچە مێژوویییەکەی دژوار بووبێت، بەڵام ئەمڕۆ فادۆ بە شێوەیەکی باو وەک فۆرمێکی گۆرانی سەیر دەکرێت کە دەتوانێت دەربارەی ھەر شتێک بێت، بەڵام دەبێت شوێنی چەند نەریت و بنەمایەکی دیاریکراو بکات. لە باوەڕی باودا، فادۆ جۆرێکە لە مۆسیقا کە بە ئاواز و تێکستی ماتەمین و پەژارە پەیوەستە، زۆرجار باس لە دەریا یان ژیانی ھەژاران دەکات و ھەستی دەستلەکارکێشانەوە و چارەنووس و خەمگینی تێدایە.

لە دیاترین گۆرانیبێژانی فادۆ ھەریەکە لە ماریا تیرێسا دی نۆرۆنھا، ئەلفرێدۆ ماسینێرۆ، ئەمالیا ڕۆدریگێس، کارلۆس دۆ کارمۆ، ماریزا، ئانا ماورا. لە ساڵی ٢٠١٩، فادۆ لەلایەن ڕێکخراوی یوونێسکۆ خرایە لیستی میراتی کەلتوورییەوە.[٤] بەمەش وەک دووەم چەشنە گۆرانی پرتووگالی کانتی ئەلێنتێیانۆ لەپاڵ ناوی لەم لیستەدا ھات.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Wiktionary – fatum
  2. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2012-04-05. Retrieved 2011-11-29.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)
  3. ^ Seara.com. "História do Fado". Museu do Fado. Retrieved 28 March 2018.
  4. ^ "Fado, urban popular song of Portugal". UNESCO Culture Sector. Retrieved 2011-11-27.
  5. ^ "Cante Alentejano, polyphonic singing from Alentejo, southern Portugal". unesco.org. UNESCO. Retrieved November 3, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری