فاتیما ئێمبای (لە دایکبووی ١٩٥٧) پارێزەری مۆریتانییە، لە وڵاتەکەی چەند کەمپەینێکی سازکردووە لەبارەی مافەکانی مرۆڤ. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.

فاتیما ئێمبای

فاتیما ئێمبای
لەدایکبوون١٩٥٧
نەتەوەمۆریتانیا
پەروەردەزانکۆی نواکشوت
پیشەپارێزەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
مناڵ(ەکان)سێ

ژیان دەستکاری

ئێمبای لە ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە.[١] لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بە زۆر بەشوودەدرێت بە پیاوێکی ٤٥ ساڵان،[٢] بەڵام لەگەڵ خێزانەکەی جەنگا بۆ ئەوەی بچێتە خوێندن. لە ماوەی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٥ لە بەشی یاسا و ئابووری لە زانکۆی نواکشوت خوێندوویەتی، ئەو بووە یەکەم ژنە پارێزەر لە وڵاتەکەی (مۆریتانیا).[١]

لە ١٩٩١، فاتیما ھاوکاربووە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەی مافەکانی مۆرڤی مۆرتانی، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ خۆی بوو بە سەرۆکی کۆمەڵەکە. لە ساڵی ١٩٩٨، دوای ئەوەی لە تەلەڤیزیۆنێکی فەڕەنسی، ڕاپۆرتێک لەسەر کۆیلایەتی ئاشکرا لە مۆریتانیا پەخشکرا، بەھۆی بەشداربوونیان لە ڕاپۆرتەکە ئەوا فاتیما و سەرۆکی ئەوکاتی ڕێکخراوەکە شێخ سەعید بەبێ ئاگاداری دەستگیردەکرێن.[٣] فاتیما بە ١٣ مانگ زیندانیکردن حوکمدەکرێت بەوەی لە ڕێکخراوێکی ناحکومی ئەندامە.[٤] دواتر ھەوڵدرا دووبارە دەستگیربکرێتەوە بەھەمان تۆمەت، بەڵام لەلایەن سەرۆکی وڵات لێبووردنی بۆکرا، ئەمەش لەدوای درووستبوونی فشارە نێودەوڵەتییەکان. فاتیما بەر لەو ڕاپۆرتەش کاری لەسەر کۆیلایەتی لەوڵاتەکەی کردبوو، لە ساڵی ١٩٨٧ بەھۆی چالاکییەکانیەوە ماوەی ٦ مانگ زیندانیکرا.

ئێمبای لەئاستی نێودەوڵەتی ناوبانگی پەیداکرد، کاتێک لە دۆکیومێنتارییەکی کەناڵی بی بی سی دەرکەوت لەسەر چالاکییەکانی خۆی، ھەروەھا «پرسی دەستدرێژی سێکسی لە مۆریتانیا» و ھاوتاکردنی پرسی دەستدرێژی سێکسی و زینا.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەندی، دەستەیەکیان پێکھێنا، لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاپۆرتی کۆتاییان لەسەر ئەو گرووپ و لایەنانەی کەبوونەتە ھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی لە ساڵانی ٢٠١٢ بەدواوە بەخشییە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٦][٧]

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی نورمبێرگ، ساڵی ١٩٩٩، لەبەر چالاکییەکانی و جەنگان لەدژی کۆیلایەتی لە مۆریتانیا ھەروەھا جیاکاری ڕەگەزی و نەتەوەیی.[٨]
  • لە ساڵی ٢٠١٢، ھیلاری کلینتۆن خەڵاتی پاڵەوانی ڕاپۆرتدانی دەستدرێژی سێکسی بە فاتیما بەخشی.[٩]
  • خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٦.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Fatimata M'Baye, nuernberg.de, Retrieved 11 July 2016
  2. ^ "Mauritanie: Fatimata Mbaye, indestructible - JeuneAfrique.com". jeuneafrique.com. Retrieved 2016-04-01.
  3. ^ "Slavery's last stronghold". cnn.com. Retrieved 2016-04-01.
  4. ^ "Mauritania | Country report | Countries at the Crossroads | 2005". freedomhouse.org. Retrieved 2016-04-01. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Mauritania: A Question of Rape - ViewChange.org". viewchange.org. Retrieved 2016-04-01. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ http://reliefweb.int/sites/reliefweb.int/files/resources/N1471229.pdf
  7. ^ "International court urged for Central African Republic - AP News 1/21/2015 9:15 PM". townhall.com. Archived from the original on 2ی Februaryی 2017. Retrieved 2016-04-01. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Contemporary Abolitionist of the Month: Fatimata M'Baye | Human Rights First". humanrightsfirst.org. Retrieved 2016-04-01. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Secretary Clinton With TIP Hero Fatimata M'Baye – Hillary Clinton News". hillaryupdates.com. Retrieved 2016-04-01. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Secretary Kerry Honors 14 Women of Courage". state.gov. Retrieved 2016-04-01.