فابیۆ ڤێرا (یاریزانی تۆپی پێ، لەدایکبووی ٢٠٠٠)

یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵی

فابیۆ دانیال فێرێرا ڤێرا (لەدایکبووی ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٠) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری پورتوگالییە کە وەک یاریزانی ناوەندی ھێرشبەردن یاری دەکات بۆ یانەی خولی نایابی ئینگلیزی ئەرسیناڵ.

زانیاری کەسی
ناوی تەواو فابیۆ دانیاڵ فێرێرا ڤێرا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٣٠ ئایاری ٢٠٠٠ (٢٢ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون سانتا ماریا دا فێرا، پۆرتوگال
باڵا ١٫٧٠ مەتر
جێگای یاریکردن ناوەندی ھێرشبردن
زانیاری یانە
یانەی ئێستا
ئەرسیناڵ
ژمارەی درێس 21
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٨–٢٠١٩ پۆرتۆ
٢٠١٥–٢٠١٦ پادرۆنسێ (خواستن)
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان یانە یارییەکان گۆڵەکان
٢٠١٩–٢٠٢١ پۆرتۆی بی ٢٨ (٩)
٢٠٢٠–٢٠٢٢ پۆرتۆ ٥٤ (٨)
٢٠٢٢- ئەرسیناڵ ٠ (٠)

کاروانی یانە دەستکاری

پۆرتۆ دەستکاری

ڤێرا لە شاری سانتا ماریا دا فیرا لە ناوچەی ئەڤیرۆ لەدایکبووە، نۆ یاری ئەنجامداوە کاتێک لاوانی پۆرتۆ توانیان ببنە پاڵەوانی خولی لاوانی ئەورووپا و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ٣–١ لە یاریی کۆتایی لە نیۆن لە ٢٩ی نیسان.[١] لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، لە یارییەکی کۆمەڵەکان، کرایە دەرەوە دوای ئەوەی دوو کارتی زەردی وەرگرت و یارییەکەیان دۆڕاند ٢–١ لە بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ.[٢]

ڤێرا یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ پۆرتۆی بی لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ ئەنجامدا، لە خولەکی ٥٧ دا وەک یەدەگ لە جێگای خواو ماریۆ ھاتە یاریگا و ١–٠ دۆڕان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لەبەرامبەر ئارۆکا لە خولی لیگاپرۆ.[٣] شەش مانگ و ڕۆژێک دواتر، بۆ یەکەم جار گۆڵێکی تۆمارکرد بە لێدانی سزا لە بردنەوەی ٣–١ی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر فارێنسێ.[٤]

ڤێرا یەکەم یاری خۆی لەگەڵ پێکھاتەی یەکەمدا لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا ئەنجامدا، کە ١٩ خولەک بەشداری کرد لە دۆڕاندنیان بەرامبەر ماریتیمۆ لە یاریگای خۆیان ١–٠.[٥][٦] جارێکی تر لە کورسی یەدەگەوە، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە پاڵەوانێتییەکەدا لە ٥ی تەممووز بۆ یارمەتیدانی پۆرتۆ لە بردنەوەی بەرامبەر بێلێنسێس ٥–٠. و بە کۆی گشتی ھەشت یاری ئەنجامدا تا کۆتایی وەرزەکە بۆ بوون بە پاڵەوان.[٧][٨]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، تەنھا لە دووەم یاریدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ڤێرا گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە قۆناغی کۆمەڵەکان دوای ئەوەی بە شێوەی سەرەکی یاریکرد لە یاریگای ئیستادیۆ دۆ دراگاو.[٩] لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢، لە خولەکی ٣٢ گۆڵی یەکلاکردنەوەی دێربی ناوخۆیی تۆمار کرد بەرامبەر بواڤیستا.[١٠] دوای دوو ھەفتە بۆ یەکەم جار دوو گۆڵی لە یارییەکدا تۆمار کرد لە خولدا، گۆڵی یەکەم و دووەمی یانەکەی لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر سانتا کلارا.[١١]

ئەو شوێنی خۆی لە پێکھاتەی یەکەم قایمتر کرد لە ماوەی وەرزی ٢٠٢١–٢٢، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە جامی ئەورووپی خوار ٢١ ساڵی ٢٠٢١دا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی ھەبوو، کە تێیدا بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتەکە دانرا، دوو ھاتریکی ئەسیستی کرد لە بەرامبەر یانەکانی مۆرێنسێ و بێلێنسێس و کۆی ١٤ ئەسیست لە خولدا - کە دووەم باشترین ژمارە بوو و شەش گۆڵیشی تۆمار کرد بۆ یارمەتیدانی تیمەکەی بۆ بردنەوەی ھەردوو خولی ناوخۆی و جامی پورتوگال.[١٢][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧]

ئەرسیناڵ دەستکاری

لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، پۆرتۆ گەیشتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ بۆ گواستنەوەی ڤێرا بۆ یانەکەی پرێمیەرلیگ بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ و ٥ ملیۆن یۆرۆی زیادکراو کە پەیوەستە بە ئاست و ئەنجامەوە.[١٨] لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەرسیناڵ ڤێرا وەک یاریزانێکی نوێ بە گرێبەستێکی درێژخایەن ڕاگەیاند. ڤێرا درێسی ژمارە ٢١ی پێبەخشرا.[١٩]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

ڤێرا ھەموو پێنج یارییەکەی ئەنجامدا و پورتوگال لە پاڵەوانییەتی ئەورووپی خوار ١٩ لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئەرمینیا دووەم بوو کە تێیدا ئیسپانیا پاڵەوانێتییەکەی بردەوە. لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ھەمان ھەڵبژاردە لە ١٧ی تەممووزدا، لە یەریڤان ١–١ یەکسان بوون بەھۆی گۆڵێکی ڤێرا کە بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆماری کرد.[٢٠] ئەو و ھاوڕێی ھەڵبژاردەکەی فیلیکس کۆرییا ناویان ھێنرا لە باشترین پێکھاتەی پاڵەوانێتییەکە.[٢١]

لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ڤێرا یەکەم یاری خۆی بۆ تیمی خوار ٢١ ساڵ کرد، کە لە یارییەکی دۆستانەدا بوو لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر سلۆڤینیا و کارتێکی زەردی وەرگرت، یارییەکە ٠–٠ تەواو بوو.[٢٢] دوای پێنج ڕۆژ، گۆڵێک و ئەسیستێکی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٣–٢ لە نەرویج لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی ئەورووپای ٢٠٢١.[٢٣] ئەو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەست نیشان کرا کە لە ھەنگاریا و سلۆڤینیا بەڕێوە چوو، لە ھەر شەش یارییەکەدا بەشداری کرد و گۆڵێکی تۆمار کرد، ھەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی بەدەست ھێنا[١٢]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ١٤ ئایاری ٢٠٢٢[٢٤]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
پۆرتۆ B ٢٠١٩–٢٠ لیگا پرۆ ٢٣ ٧ - - - - ٢٣ ٧
٢٠٢٠–٢١ ٤ ٢ - - - - ٤ ٢
کۆی گشتی ٢٧ ٩ - - - - ٢٧ ٩
پۆرتۆ ٢٠١٩–٢٠ خولی پلە یەکی پۆرتوگالی ٨ ٢ - - - - ٨ ٢
٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی پۆرتوگالی ١٩ ٠ ٣ ٠ ١ ٠ ٦ ١ - ٢٩ ٣
٢٠٢١–٢٢ خولی پلە یەکی پۆرتوگالی ٢٧ ٦ ٥ ١ ٢ ٠ ٥ ٠ - ٣٩ ٧
کۆی گشتی ٥٤ ٨ ٧ ١ ٣ ٠ ١١ ١ - ٧٥ ١٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ٧١ ١٠ ٧ ١ ٣ ٠ ١١ ٠ - ١٠٢ ١٩

خەڵاتەکان دەستکاری

لاوانی پۆرتۆ

  • خولی لاوانی ئەورووپا: ٢٠١٨–١٩[١]

پۆرتۆ

  • خولی پلە یەکی پۆرتوگالی: ٢٠١٩–٢٠، ٢٠٢١–٢٢[١٦][٢٥]
  • جامی پۆرتوگال: ٢٠٢١–٢٢[١٧]

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی ناوەندی مانگ: نیسانی ٢٠٢٢[٢٦]
  • یاریزانی یاریزانی لاوی مانگ: کانوونی دووەمی ٢٠٢٢[٢٧]
  • تیمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٩[٢٨]
  • تیمی پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ٢١ ساڵان: ٢٠٢١[٢٩]
  • پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ٢١ ساڵان: باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە :٢٠٢١[١٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Almeida, Isaura (29 April 2019). "FC Porto é campeão Europeu Sub-19" [FC Porto are Under-19 European champions]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). Retrieved 30 April 2019. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Gonçalves, André (24 October 2018). "Youth League: FC Porto derrotado em Moscovo" [Youth League: FC Porto defeated in Moscow] (بە پورتوگالی). One Football. Retrieved 31 July 2019.
  3. ^ "Arouca-FC Porto B, 1–0: Arouquenses somam 4. ª vitória seguida" [Arouca-FC Porto B, 1–0: Men from Arouca get fourth win a row]. Record (بە پورتوگالی). 24 February 2019. Retrieved 27 October 2020.
  4. ^ Chambino, João (25 August 2019). "FC Porto B impõe primeira derrota do campeonato ao Farense (1–3)" [FC Porto B impose first defeat of the season on Farense (1–3)] (بە پورتوگالی). Barlavento. Retrieved 9 December 2019.
  5. ^ Fernandes, Mariana (10 June 2020). "FC Porto vence Marítimo no Dragão com golo de Corona e volta a ser líder isolado (1–0) – como aconteceu" [FC Porto beat Marítimo at the Dragon with goal from Corona and are again alone in first place (1–0) – how it happened]. Observador (بە پورتوگالی). Retrieved 27 October 2020.
  6. ^ "Pepe: o que Fábio Vieira vem provar e algo estranho nos relvados por estes dias" [Pepe: what Fábio Vieira goes to prove and something strange on the pitches these days]. O Jogo (بە پورتوگالی). 11 June 2020. Retrieved 27 October 2020. ٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ De Sousa, Guilherme (5 July 2020). "Goleada coloca FC Porto mais perto do título" [Rout brings FC Porto closer to title] (بە پورتوگالی). TSF. Retrieved 28 October 2020.
  8. ^ Monteiro, Bruno Filipe (22 August 2020). "Novo contrato de Fábio Vieira com o FC Porto está congelado" [New Fábio Vieira contract with FC Porto is frozen]. O Jogo (بە پورتوگالی). Retrieved 28 October 2020. ٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Soccer-Vieira bags maiden Champions League goal in Porto victory". Reuters. 27 October 2020. Retrieved 28 October 2020.
  10. ^ "Dragões conquistam dérbi da Invicta" [Dragons take Invicta derby] (بە پورتوگالی). Rádio e Televisão de Portugal. 20 March 2022. Retrieved 5 April 2022.
  11. ^ Antunes, Inês (5 April 2022). "FC Porto 3–0 Santa Clara: Como cresceste, Fábio" [FC Porto 3–0 Santa Clara: How you've grown, Fábio] (بە پورتوگالی). SAPO. Retrieved 5 April 2022.
  12. ^ ئ ا ب "2021 Under-21 EURO Player of the Tournament: Fábio Vieira". UEFA. 6 June 2021. Retrieved 7 June 2021.
  13. ^ "Fábio Vieira destaca-se no FC Porto: 20 golos com a participação do médio" [Fábio Vieira highligthed at FC Porto: 20 goals with participation from midfielder]. O Jogo (بە پورتوگالی). 5 April 2022. Retrieved 6 June 2022. ٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "Fábio Vieira encanta espanhóis: "Faz assistências de três em três"" [Fábio Vieira delights Spaniards: "He makes assists three at a time"]. O Jogo (بە پورتوگالی). 25 January 2022. Retrieved 6 June 2022. ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ ""Diogo Costa é uma cópia de Baía. Se calhar, um pouco mais requintado com os pés"" ["Diogo Costa is a copy of Baía. Maybe, with a little more finesse with his feet"]. O Jogo (بە پورتوگالی). 16 May 2022. Retrieved 6 June 2022. ٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ ئ ا Ribeiro, Patrick (7 May 2022). "Zaidu winner takes Porto to the title away to bitter rivals Benfica". PortuGOAL. Retrieved 8 May 2022.
  17. ^ ئ ا Farr, Jamie (22 May 2022). "Taça de Portugal Final: Porto take down Tondela to seal domestic double". PortuGOAL. Retrieved 1 June 2022.
  18. ^ "Arsenal adds another gifted attacking midfielder to the squad". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "Fabio Vieira joins on long-term contract". Fabio Vieira joins on long-term contract (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-21.
  20. ^ "Europeu Sub-19: Portugal empata com Espanha e está bem colocado para passar" [Under-19 Euro: Portugal draw with Spain and are well-placed to advance]. O Jogo (بە پورتوگالی). 17 July 2019. Retrieved 31 July 2019. ٣١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ "Fábio Vieira e Félix Correia no onze ideal do Europeu de sub-19" [Fábio Vieira and Félix Correia in Under-19 European Championship Best XI]. Record (بە پورتوگالی). 30 July 2019. Retrieved 31 July 2019.
  22. ^ Esteves, Adérito (14 November 2019). "Sub-21: Portugal-Eslovénia, 0–0 (crónica)" [Under-21: Portugal-Slovenia, 0–0 (match report)] (بە پورتوگالی). Mais Futebol. Retrieved 28 October 2020.
  23. ^ "Portugal sofre mas vence na Noruega" [Portugal suffer but win in Norway]. Record (بە پورتوگالی). 19 November 2019. Retrieved 28 October 2020.
  24. ^ فابیۆ ڤێرا لە ساکروێی
  25. ^ Celso, Marcos (16 July 2020). "FC Porto é campeão nacional 2019/2020" [FC Porto are 2019/2020 national champions] (بە پورتوگالی). Rádio e Televisão de Portugal. Retrieved 20 July 2020.
  26. ^ "Fábio Vieira é o médio do mês com mais um por cento do que outro dragão" [Fábio Vieira is midfielder of the month with one percent more than another dragon] (بە پورتوگالی). Mais Futebol. 10 May 2022. Retrieved 10 May 2022.
  27. ^ "Fábio Vieira eleito o melhor jovem da Liga em janeiro" [Fábio Vieira voted League's best youngster in January]. O Jogo (بە پورتوگالی). 22 February 2022. Retrieved 27 February 2022. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "2019 U19 EURO team of the tournament". UEFA. 30 July 2019. Retrieved 9 June 2021.
  29. ^ "Under-21 EURO Squad of the Tournament". UEFA. 7 June 2021. Retrieved 9 June 2021.