غەفوور ڕەشید داراغا

غەفوور ڕەشید داراغا :(١٩٢٣-١٩٧٩) چالاكی سیاسی، بازرگان ، نووسەر و شاعیر

سەرەتای ژیان و خوێندنی

دەستکاری
 
غەفوور ڕەشید داراغا

غەفوور کوڕی ڕەشید کوڕی مەحموود و لە بنەماڵەی ئەوڵاغای داراغایە، بنەماڵانەی دێی دەرگەزێن ی لای ھەمەدانە کە سەردەمی قاجاری کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی سلێمانی و دێی (داراغا)یان لە باشووری ڕۆژئاوای سلێمانی ئاوەدان کردووەتەوە، ئیدی ئەو ناوەیان بەسەردا بڕاوە. باووباپیرانی بە کشتوکاڵ و مەڕدارییەوە خەریک بوون، پاشان ھاتوونەتە سلێمانی. ساڵی ١٩٢٣ لە گەڕەکی دەرگەزێن ی شاری سلێمانی لەناو خێزانێکی کەم دەرامەتدا لەدایک بووە. سێ ساڵان بووە کە دایکی مردووە، پوور و مامی بەخێکردنییان گرتووەتە ئەستۆ. ١٩٣١ خراوەتە حوجرە بۆ خوێندن. ١٩٣٦ لە پۆلی دووەمی قوتابخانەی سەرەتاییی ئەییووبییە وەرگیراوە. ١٩٤٦ دواناوەندیی بڕیوە و چوووەتە (خانەی بەرزی مامۆستایان) لە بەغدا.[١][٢]

زیندانی كردنی

دەستکاری

کە پۆلی دووەمی بڕیوە، ١٩٤٨ لەبەر چالاکیی سیاسیی ساڵێک لە خوێندن دەرکراوە و بۆی تەواونەکراوە. ئەوەبەدوایش کە دەستی داوەتە کاسبی و بازرگانی، چەند جارێک لەبەر کاری سیاسی خراوەتە بەندیخانە.[١][٢]

نەقلییاتی گۆیژە

دەستکاری

سەرەتا (نەقلییاتی گۆیژە)ی لە بەردەرکی سەرا لەگەڵ عومەری حاجی فەتاح کردووەتەوە و چەند ساڵێک پێیەوە خەریک بووە. پاشان بووە بە کاتب لای وەستای ئەرمەن "گەرەبێت نەعلبەندییان"، کە ئەو دەمە ڕێی سلێمانی- ھەڵەبجەی قیرتاو کردووە. ١٩٥٩ بووە بە ھاوبەشی کارەکەی وەستا گەرەبێت و لە ماوەی چەند ساڵێکی دیکەدا بووەتە برکاری تراکتۆر و تایە و پاتری و ئامێری ئەلەکتریکی و تاسەر ژیانیی پێ بەڕێوەبردووە.[١][٢]

پارتی دیموکراتی کوردستان

دەستکاری

پاش ١٤/٧/١٩٥٨ کە مۆڵەتی کارکردن دراوە بە (پارتی دیموکراتی کوردستان)، وەک کادرێکی پێشکەوتوو سەرقاڵی حیزبایەتی بووە و پلەکەی گەیشتووەتە ئەندامی لیژنەی ناوچە.

نووسین و شعرەكانی

دەستکاری

غەفوور ڕەشید لە لاوێتیدا شیعری نووسیوە و نووسەرێکی چالاک بووە، عەرەبی و فارسی و تورکی و ئینگلیزیی زانیون،[١][٢]

بە نووسین بەشداریی لە گۆڤارەکانی :[١][٢]

ھەبووە و جگە لە ناوی ئاشکرای خۆی، بە ناوەکانی (غەفوور، غ. ر، باوکی زەردەشت، خەپە، کرمانج، خلە، کوێستانی، شەفەق، ..)ەوە پێی بڵاوکردووەتەوە. ئەندامی (یەکێتیی نووسەرانی کورد)یش بووە. گەلێک بەرھەمی خۆیشی بە نیوەناچڵی و دەستلێنھدراوی لێ بەجێماوە.[١][٢]

بەرھەمی بڵاوکراوەی بە کتێب:

یەکێتیی لاوانی دیموکراتی عیراق

دەستکاری

ڕۆشنبیرێکی کوردپەروەریش بووە، چەند جارێک لەبەر جموجووڵی سیاسی گیراوە و دوورخراوەتەوە، لەوانە لە ڕەشبگیرەکەی ١٩٦٣دا چەند مانگێک زیندان کراوە. ١/٦/١٩٥٩ ھەڵبژێردراوە بۆ دەستەی دامەزرێنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی عیراق.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی

دەستکاری

غەفوور ڕەشید، ڕۆژی ٢/٢/١٩٥٦ لەگەڵ سەبیحە ئەحمەد ساڵح خێزانی پێک ھێناوە و چوار کچ و سێ کوڕی لێ بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی

دەستکاری

ھەر لە لاویشەوە تەندروستیی باش نەبووە، تا ڕۆژی ٢/١٢/١٩٧٩ بە نەخۆشی کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

ئەلبوومی وێنەكانی

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8147-8148
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د غفور رشید داراغا، ئەحەی ناسری ھونەرمەند، چاپخانەی کامەرانی- سلێمانی، ل٥-٧؛ مارف ناسراو، غەفوور رەشید داراغا پیاوی نووسەر و تێکۆشەر و ناسراوی شار ١٩٢٣-١٩٧٦)، گۆڤاری "سلێمانی"، ژمارە ٥٩، حوزەیرانی ٢٠٠٥، ل٥٢؛ سێ لاپەڕەی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز میر ئاکۆ عەلیی کچەزای.