عیتاب (ماوەی ژیان : ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ تاکوو ١٩ی ئابی ٢٠٠٧) خانمە گۆرانیبێژێکی سعودی بووە و یەکێک بووە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژی ئاھەنگ و خۆشیەکانی کۆمەڵگای سعودیا لە ساڵانی حەفتاکان، لە ٣٠ دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٧ لە ڕیاز لەدایک بووە، ناوبانگێگی گەورەی دەرکردووە و بۆتە نوێنەری گۆرانی سعودی و ئەستێرەیەکی گەشاوە لەجیھانی ھونەردا. کاتێک کە عیتاب تەمەنی ١٣ ساڵان بووە لەساڵانی حەفتاکاندا تەڵاڵ مەدداحی ھونەرمەندی عەرەب چەند گۆرانیەکی پێشکەشکردووە و ئەویش لە سعودیا و لوبنان تۆماری کردوون، ساڵی ١٩٧٢ بەیەکجاری ژیانی خۆی بۆ ھونەر تەرخان کردووە و لەگەڵ ھونەرمەند حیدر فکری بەدوو قۆڵی لەدانیشتنە ھونەریەکاندا گۆرانیان ووتووە، لەسەرەتای حەفتاکاندا کاتێک ھونەرمەند عبدالحلیم حافز لەیەکێک لە ئاھەنگەکان کە لەمیسر سازکراوە و بانگی کردووە بۆ گۆرانی ووتن بەیەکجاری لەجیھانی عەرەبیدا ناوبانگی بڵاوبۆتەوە. لە ساڵی ١٩٨٠ عیتاب لە قاھیرە جێگیربووە و ساڵی ١٩٨٥ دەستی کردووە بە چالاکێ ھونەریەکانی و یەکەم ئافرەتی سعودیش بووە لەکاتی گۆرانی ووتندا لەسەر شانۆ سەمای کردووە ھەر بۆیە سعودیا بڕیاری دەرکردنی داوە لە سعودیا و ئەویش وڵاتی میسری ھەڵبژاردووە و لەوێوە بەرھەمەکانی بڵاوکردۆتەوە و ئاوازدانەرەکانی میسر ھاوکاریان کردووە و ئاوازیان بۆ داناوە، لەم بارەیەوە ڕەخنەگران دەڵێن کە توانیوێتی شێوە زاری سعودی لەمیسر بسەپێنێت و ناوبانگێکی عەرەبی دەربکا و پەیوەست بێت بە ووشە سعودیەکان و ڕێگا خۆشکەرێکیش بووە بۆ دەرکەوتنی دەنگی ئافرەتی خەلیجی. عیتاب جوانترین ھۆنراوەی بۆ گۆرانیەکانی ھەڵبژاردووە و ئاوازدانەرەکانیشی بەناوبانگ بوون، لە ڕاپرسیەکی گۆڤاری دەنگی گۆرانی جامی باشترین گۆرانیبێژی خەلیجی وەرگرتووە، لە ڕاپرسی ڕۆژنامەی ئیعتیدالی سوری کە لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەردەچوو نازناوی گۆرانیبێژی ١٩٨٩ یان لێناوە، ئەندامی یەکێتی ھونەرمەندانی عەرەب بووە، نزیکەی ٢٠ ساڵ لەقاھیرە ژیانی بەسەر بردووە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕیاریداوە بڕوات بۆ ئیمارات و تا دوا ساتەکانی ژیانی لەوێ جێگیر بووە و لە ١٩ ئۆغستسی ساڵی ٢٠٠٧ لەتەمەنی ٥٩ ساڵیدا لە میسر کۆچی دوایی کردووە.

عیتاب
عتاب لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
عەرەبستانی سعوودی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٩ی ئابی ٢٠٠٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٨ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری