عوسمان حەمدی بەگ (بە تورکی: Osman Hamdi Bey) نیگارکێش و شوێنەوارناس و سیاسەتمەدارێک بوو لە سەردەمی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانییدا. عوسمان حەمدی بەگ لە ٣٠ دێسمبری ١٨٤٢ لە ئەستەمبوڵ لە دایک بووە بە رەچەڵەک یۆنانیە و کوری سەدر و الاعزەم ئیبراھیم ئەدھەم پاشایە لە بنەماڵەیەکی موسوڵمان و لە ژێر چاودێری باوکی گەورە بووە. سەرەتای خوێندنی عوسمان حەمدی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٦ لە مەدرەسەی دادوەری و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن و ئاشنا بوونی بە پێشکەوتووی ئەوروپا روو لە شاری پاریس دەکات لە فەڕەنسا بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لەوێ دەمێنیتەوە و کۆلیژی ماف تەواو دەکات , سەرەتای خولیای وێنەکیشی ھەر لەو شارە لا دورست دەبێت ,بە رێژای ژیاری و شارستانی ئیسلامی ھیچ کەس بە ئەندازەی ئەم دەست رەنگینی لە ھونەری تابلۆ نەبووە , عوسمان حەمدی ھەر لە فەڕەنسا خێزان لەگەل ژنێکی بیانی بەناوی ماریا پێک دەھێنێت ماوەی دە ساڵ بەردەوامی بە ژیانی ھاوسەری دەدەن و دوو کچی بە ناوەکانی فاتیمەو و خەیریە دەبێت , دواتر روو لە شاری بەغداد دەکات لە سەردەمی والیەتی میدحەت پاشا وەکو فەرمانبەری میری . دەولمَەندی وڵاتی میسۆپۆتامیا لە شوێنەوار ئارەزووی لێکۆلینەوەی شوێنەواری لای عوسمان حەمدی سەرھەلدەدات و توانی لەگەل ئەوروپیەکان بە باشی فێری ھەڵدانەوەو دۆزینەوەی شوێنەواری ببێت , دواتر ماوەیەکیش لە شاری ڤیێنا ژیان بەسەر دەبات و جاری دووەم ژیانی خێزانی پێک دەھێنێت . لە ساڵی ١٨٧٥ دەگەرێتەوە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بە ھۆی ھەڵکەوتووی شارەزای بە یەکەم سەرۆک شارەوانی ناوچەی (کاد کۆیی) دادەمەزرێت , لە دوای کۆتای ھاتنی جەنگی روس و عوسمانی و لە ساڵی ١٨٨١ , عوسمان حەمدی دەکرێتە بەرێوەبەری شوێنەواری ھەمایۆنی و دوای ساڵێک واتە لە ساڵی ١٨٨٢ بە فەرمانیی سوڵتان عەبدالحمیدی دووەم دەبێتە بەرێوەبەری پەیمانگای ھونەرە جوانەکان و دواتر لە ھەندەسەی بناسازی دەست بەکار دەبێت . عوسمان حەمدی دوای ئەوە دەستدەکات بە لێکۆلینەوەی شوێنەواری لە چیای نەمرود . دەیان پارچە شوێنەواری گرینگ دەدەۆزیتەوە . ھەر ئەمەش بیرۆکەی دورستکردن و بونیانانی یەکەم سەنتەری شوێنەواری لە ناو جەرگەی عوسمانی لا دورست دەبێت لە ساڵی ١٨٩٩تا ١٩٠٧ . عوسمان حەمدی بەگ لە ٢٤ فبرایەری ١٩١٠ لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوای دەکات.

عوسمان حەمدی بەگ

ئەمانەش ببینە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • Hanefi DİLMAÇ ; Osman Hamdi Bey Ressam ve Arkeolog ،; Beykoz Kültür & Sanat , syaı 02 şubat 2013 , s 27-28
  • Savaş Volkan GENÇ ; Osman Hamdi tablolarında hayvan figürleri , Ankara Üniv Vet Fak Derg, 61, 85-91, 2014 , s 87-88
  • History of Kurd