عاسم حەیدەری
عاسم حەیدەری (١٩٢١–١٩٧١) چالاکی سیاسی و نووسەرێکی کورد بوو.
سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری
عاسم کوڕی حەیدەر کوڕی عاسم حەیدەرییە، ڕۆژی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٢١ لە ھەولێر ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ھەر لەوێ خوێندووە و لە (دار العلوم)ی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر نەخۆشیی تەنگەنەفەسی پێی تەواونەکراوە. گەڕاوەتەوە بۆ ھەولێر و ماوەیەک بێکار بووە.[١][٢]
حیزبی (ڕزگاریی کورد) دەستکاری
١٩٤٤–١٩٤٦ لە دائیرەی تەموینی ھەولێر دامەزرێنراوە. بووەتە ئەندامی حیزبی (شۆڕش) و پاشان چووەتە ناو حیزبی (ڕزگاریی کورد). لە یەکەم ئاھەنگی ئاشکرای نەورۆزی ١٩٤٦دا، وتاری حیزبی شۆڕشی خوێندووەتەوە. خوتبەخوێن و خۆپیشاندەرێکی کارای ڕاپەڕینی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ بووە. بەو ھۆیەوە لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی دیکە گیراوە و دراوەتە دادگای عورفیی بەغدا، ٧ ساڵ حوکمی زیندان و ٣ ساڵ دوورخستنەوە و چاودێریی پۆلیسی بۆ بڕدراوەتەوە.[١][٢]
پارتی دیموکراتی کوردستان دەستکاری
ماوەیەکی کورتی پێش ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ بەردراوە و چووەتە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان، بووە بە ئەندامی لیژنەی ناوچەی ھەولێر؛ کە باڵی ھەمزە عەبدوڵڵای ناو پارتی لێی دراوە، کشاوەتەوە و وازی ھێناوە.[١][٢]
حیزبی جمھووریی عیراقی دەستکاری
١٩٦٠ واژووکەرێکی دامەزراندنی (حیزبی جمھووریی عیراقی) بووە. ساڵانی ١٩٦٣–١٩٧٠ فەرمانبەر بووە لە بەغدا. پاش ١١ی ئازاری ١٩٧٠ گواستراوەتەوە بۆ عەمباری نەوتی ھەولێر.[١][٢]
کۆچی دوایی دەستکاری
نووسینەکانی دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم / بەشی یەكەم) ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی. ل 8125-8126
- ^ ئ ا ب پ ت ج کەریم شارەزا، عاسم حەیدەری، ئینسکلۆپیدیای ھەولێر، ب١٠، ل٤٤٨٦–٤٤٨٧.