شەڕی ١٨١٢ (بە ئینگلیزی: War of 1812) شەڕی ساڵی ١٨١٢ لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی ڕوویدا. سنووردارکردنی بازرگانی، زیندانیکردنی دەریاوانە ئەمریکییەکان لەلایەن ھێزی دەریایی بەریتانیا و بەردەوامبوونی کێشەکانی دوای سەربەخۆیی، ھەروەھا ئەگەری پەیوەستبوونی کەنەدا بۆ ئەمریکا، وای کرد ئەمریکییەکان شەڕ لەگەڵ بەریتانیا ڕابگەیەنن. ئینگلیزەکان بەشدار بوون لە شەڕی ناپلیۆن و فەرەنسا لە ئەورووپا. لەم شەڕەدا، واشنتۆن دی سی. لەلایەن ھێزەکانی بەریتانیاوە داگیرکرا و بەشێکی ئەم شارە بە کۆشکی سپیشەوە ئاگریان تێبەردرا. ھەروەھا ھیندییە ئەمریکییەکان بە ھاوکاری ئینگلتەرا دژی ئەمریکا شەڕیان کرد. ئەم شەڕە بە شکستی ئینگلتەرا و ھیندییەکان لە ئەمریکاوە کۆتایی ھات. شەڕەکە لە سێ دیمەنی جیاوازدا ڕوویدا. سەرەتا لە دەریادا کەشتییە دەریایییەکان و چەتەی دەریایی لە ھەردوو لاوە ھێرشیان دەکردە سەر یەک و ئینگلیزەکان کەنارەکانی ئەمریکایان لە زەریای ئەتڵەسیدا گەمارۆدا. دووەم: زۆربەی شەڕەکان لە بەرەی کەنەدا-ئەمریکی و دەوروبەری دەریاچە گەورەکان و ڕووباری سانت لۆڕێنس و دووری باکووری دەریاچەی شامپلین ڕوویانداوە؛ و سێیەمیان لە ئەمریکای باشوور و کەناراوەکانی کەنداوی مەکسیک، کە شەڕی سەرەکی وشکانی وەک شەڕی نیو ئۆرلینز کە بووە ھۆی شکستی بەریتانییەکان و ھاوپەیمانە ھیندییەکانیان.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Order of the Senate of the United States 1828, pp. 619–620.
  2. ^ Carr 1979, p. 276.
  3. ^ Hickey 1989, p. 44.