شەڕی ناپۆلی
شەڕی ناپۆلی (بە فەڕەنسی: Guerre napolitaine) ململانێی نێوان شانشینی ناپۆلی لە ناپۆلی و ئیمپراتۆریەتیی نەمسا بوو. لە ١٥ی ئازاری ١٨١٥ دەستی پێکرد، کاتێک شا یواکیم مورات شەڕی دژی نەمسا ڕاگەیاند و لە ٢٠ی ئایاری ١٨١٥ بە واژووکردنی پەیمانی کاسالانزا کۆتایی ھات. شەڕەکە لە ماوەی سەد ڕۆژی نێوان گەڕانەوەی ناپلیۆن لە شوێنی دوورخستنەوەی و پێش ئەوەی پاریس بەجێبھێڵێت تا لە کۆتاییدا لە شەڕی واترلۆدا شکا. شەڕەکە بەھۆی ڕاپەڕینێکی لایەنگری ناپلیۆن لە ناپۆلی سەریھەڵدا، بە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەی نەمسا لە شەڕی تۆلێنتینۆ کۆتایی ھات، دوای ئەوە پاشای بۆربۆن فێردیناندی چوارەم وەک پاشای ناپۆلی و سیسیلیا گەڕێندرایەوە. دەستێوەردانەکانی نەمسا ئیتاڵیایان ناڕازی کرد، ئەمەش بووە ھۆی ھاندانی پاڵنەرەکانی یەکگرتنی ئیتاڵیا.
شەڕی ناپۆلی | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی سەد ڕۆژە |
جێ | ئیتاڵیا |
کاتی ڕوودان | ٢٠ی ئایاری ١٨١٥ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٥ی ئازاری ١٨١٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٠ی ئایاری ١٨١٥ |
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحرب النابولية»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣.