شۆڕشی ١٩٥٦ی مەجارستان

شۆڕشی ١٩٥٦ی مەجارستان (٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦–١٠ی تشرین دووەمی ١٩٥٦)، شۆڕشێکی نیشتیمانی بوو دژی حکوومەتی کۆماری گەلی مەجارستان (١٩٤٩–١٩٨٩)، و دەست تێوەردانی سیاسەتی ناوخۆیی مەجارستان لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت. لە سەرەتادا شۆڕشێکی ئەنارکی بوو، بەڵام دواتر شۆڕشی ھەنگارییەکان لەنێو خەڵکی مەجارستاندا پەرەی سەند، و خەڵک پێکەوە لە دژی دەست تێوەردانەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ئەورووپا پێکھاتن.

شۆڕشی ١٩٥٦ی مەجارستان
بەشێک لە شەڕی سارد

(١٩٤٩–١٩٥٦) سووتاندنی ئاڵای کۆمۆنیستەکان ھێمایەکی شۆڕشگێڕە یاخیبووەکان بوو
شوێن
ئەنجام
  • کشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە خاکی مەجارستان بۆ ماوەیەکی کاتی
  • بردنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە زنجیرە شەڕەکان
  • پێشێلکردنی شۆڕشەکە
شەڕکەرەکان

 یەکێتیی سۆڤیەت

شۆڕشگێڕە کرێکارەکانی حوکومەت
 مەجارستان شۆڕشگێڕە ھەنگارییەکان
ھێز
  • ٣١٫٣٥٠ سەرباز
  • ١٫١٣٠ تانک[nb ١]
نەزانراو
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ٧٢٢ کوژراو
  • ١٫٥٤٠ ونبوو[١]
  • ٢٫٥٠٠–٣٫٠٠٠ کوژراو
  • ١٣٫٠٠٠ ونبوو[٢]
٣٫٠٠٠ کوژراوی سیڤیل[٣]

دەستپێکی شۆڕش

دەستکاری

شۆڕشی مەجارستان لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ دەستیپێکرد، کاتێک خوێندکارانی زانکۆ بانگەوازیان لە دانیشتووانی مەدەنی کرد بۆ ئەوەی لە بینای پەرلەمانی مەجارستان، لەگەڵیاندا کۆببنەوە بۆ ناڕەزایی دژی دەسەڵاتی جیۆپۆلەتیکی سۆڤیەت لە مەجارستان. شاندێکی خوێندکارەکان چوونە ناو بینای ڕادیۆی مەجارستان بۆ بڵاوکردنەوەی ١٦ داواکاری بۆ چاکسازی سیاسی و ئابووری بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی مەجارستان، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەسەر ڕاگەیاندنەکە، لەلایەن پاسەوانانی ئاسایشەوە دەستگیرکران. کاتێک خۆپیشاندەرانی خوێندکاران لە دەرەوەی بینای ڕادیۆ داوای ئازادکردنی شاندە خوێندکارانەکەیان کرد، پۆلیسەکانی پاراستنی دەوڵەت، بە چەک چەندین خۆپیشاندەریان کوشت و بریندارکرد.[٤]

لە ئەنجامدا، خۆپیشاندانی ھەنگارییەکان بەرەو شۆڕشی چەکداری ملی شۆڕکرد، خوێندکارە ناڕازییەکان خۆیان ڕێکخست بۆ میلیشیا شۆڕشگێڕەکان بۆ شەڕکردن دژی حوکومەتی مەجارستان، سەرکردە کۆمۆنیستییەکانی مەجارستان و فەرماندە پۆلیسەکان دەستگیرکران، و زیندانییە سیاسییە دژە کۆمۆنیستەکان ئازادکران و چەکیان پێدرا بۆ شەڕکردن دژی کۆمۆنیستەکان. لە ئەنجامدا حکوومەتی نوێی مەجارستان دامەزرا و بەیاننامەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە، دەرچوونی مەجارستان لە پەیماننامەی وارشۆ ڕاگەیاندرا.[٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ The UN General Assembly Special Committee on the Problem of Hungary (1957) estimated ٧٥٫٠٠٠–٢٠٠٫٠٠٠ سەرباز و ١٫٦٠٠–٤٫٠٠٠ تانک OSZK.hu (p. 56). Soviet archives (available in Lib.ru, Maksim Moshkow's) list٣١٫٥٥٠ سەرباز ١٫١٣٠ تانک، و تۆپی پەروانەیی) Lib.ru 9 February 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (بە ڕووسی).
  1. ^ دەستێوەردانی سەربازی سۆڤیەت لە مەجارستان، ١٩٥٦. New York: Central European University Press. ١٩٩٩. p. 370. ISBN 963-9116-35-1.
  2. ^ UN General Assembly Special Committee on the Problem of Hungary (1957) «Chapter V, footnote 8» (PDF).
  3. ^ "B&J": Jacob Bercovitch and Richard Jackson, International Conflict: A Chronological Encyclopedia of Conflicts and Their Management ١٩٤٥–١٩٩٥ (١٩٩٧) p. 85
  4. ^ "Hungarian Revolt of 1956", Dictionary of Wars(2007) Third Edition, George Childs Kohn, Ed. pp. 237–238.
  5. ^ «Dossier: The 1956 Hungarian uprising - present-day perspectives | Heinrich Böll Stiftung». Heinrich-Böll-Stiftung (بە ئینگلیزی). لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Remembering '56: The Hungarian Revolution». Origins (بە ئینگلیزی). لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.