شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری

شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری لە ساڵی ١٨٨٠ بە سەرکردایەتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری دەستی پێکردووە. گوندی نەهری دەکەوێتە باشووری شەمزینان کە ١٦ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە، لە دوای ساڵانی ١٨٥٠ ئەم گوندە بووە ناوەندی نەریتی نەقشبەندی، بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵڵا لە ڕوانگەی ئایینیەوە سەرکردایەتی خەڵکی ناوچەکەیان دەکرد. لە ساڵی ١٨٢٠ مەولانا خالیدی نەقشبەندی شێخ عوبەیدوڵڵای وەک خەلیفە داناوە.[١] دوای ئەم ڕووداوە گوندی نەهری بوو بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی تەریقەتی نەقشبەندی لە کوردستان. زۆرێک لە قوتابخانەکانی کوردستان، وەک شێخەکانی مەنزیلە، شێخەکانی نۆرشین، مۆڵەتی خۆیان لە شێخەکانی نەهری وەرگرتووە. شێخ عوبەیدوڵڵا لە شەڕی عوسمانییەکان و ڕووسەکان لە ساڵی ١٨٧٧ چووە بەرە. لەلایەن عوسمانییەکانەوە وەک فەرماندەی هەموو هێزەکانی هۆزە کوردەکان دەستنیشانکرا. لەم شەڕەدا خەڵکی کوردستان کاریگەرییەکی گەورەیان دروستکرد. دوای شەڕ شێخ عوبەیدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ نەهری. لێرەوە دەست بە بانگەواز دەکات. زانست بڵاودەکاتەوە بۆ خەڵکی دەوروبەر، دوای لۆرد کورزۆن ئەم کۆبوونەوانە ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەس بەشدارییان تێدا دەکرد. دوای ئەوەی د.کۆکران کە لەو کاتەدا وەک میسیۆنێر لە ناوەڕاستی کوردستان کار دەکات، دەڵێت شێخ عوبەیدوڵڵا ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانی، هەروەها فۆلکلۆری کوردیشی دەزانی.[٢]

شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری
ڕێکەوت١٨٧٩–١٨٨٠
شوێن
باکووری کوردستان (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی) و ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ئێرانی قاجاڕی)
ئەنجام شکستی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری
شەڕکەرەکان
ھۆزە کوردییەکان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
ئێرانی قاجاڕی

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Ateş، Sabri (2014-09). «In the Name of the Caliph and the Nation: The Sheikh Ubeidullah Rebellion of 1880–81». Iranian Studies (بە ئینگلیزی). 47 (5): 735–798. ISSN 0021-0862. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ Asatrian، Garnik (2009-01-01). «Prolegomena to the Study of the Kurds». Iran and the Caucasus (بە ئینگلیزی). 13 (1): 1–57. ISSN 1573-384X.