شۆفێری (بە ئینگلیزی: Driving) [١] [٢] بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلی وشکانی وەک ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و پاس. شۆفێری زیاترە لە کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێل و پێویستی بە زانین و جێبەجێکردنی یاساکانی هاتوچۆ هەیە. لە هەموو جیهان پێویستە شۆفێران وانەی شۆفێری وەربگرن و لە تاقیکردنەوەکە دەربچن بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری. لە زۆرێک لە وڵاتان، تەنانەت دوای دەرچوون لە تاقیکردنەوەکە، شۆفێر لە سەرەتای شۆفێریدا بە هەندێک یاسا سنووردار دەکرێت. بۆ نموونە لە کەنەدا پێویستە شۆفێرانی تازەپێگەیشتوو بۆ ماوەی دوو ساڵ ستیکەری "N" لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان دابنێن و بۆ ساڵی داهاتوو ستیکەری "L" بەکاربهێنن. [٣]

شۆفێری
لقیvehicle operation
بەشێکە لەtravel by car
Associated hazard
ھاشتاگdriving
جێبەجێکارmotor vehicle driver، driver
بەکاردەھێنێتئۆتۆمۆبیل
Prerequisiteمۆڵەتی شۆفێری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "اخذ جواز راننده‌گی | وزارت امور داخله". moi.gov.af.
  2. ^ "برنامۀ آموزش راننده‌گی برای زنان در جوزجان" (بە ئینگلیزی). خبرگزاری نشانه. 2020-12-20.
  3. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Driving-http://en.wikipedia.org/wiki/Driving