شلەی نانیۆتنی بە شلەیەک دەکوترێ کە لەگەڵ یاسای چەسپانیی نیۆتن یەک ناگرنەوە. لە شلە نانیۆتنییەکاندا، چەسپانیی شلەکە گۆڕانگاری بە سەردا دێ بە شێوازێک کە کاتێ هێزێک بە سەریدا بێ، وەکوو شلە یان رەقی لێ دێ. بۆ نموونە، کەچاپ شلەیەکی نانیۆتنییە کە ئەگەر زۆری لێ بکرێ دەبێتە شلە دەنا لە جێگای خۆیدا رادەوەستێ و وەکوو رەق دەچێ.