شانگری لا شوێنێکی خەیاڵییە، کە لە ڕۆمانی ونبووی ١٩٣٣ دا لەلایەن نووسەری بەریتانی جەیمس ھیلتۆن ەوە باس کراوە. ھیلتۆن شانگری لا بە دۆڵێکی دڵپیس و نەرمی دڵ فریودەری سەرنج ڕاکێش دەچوێنێت ، کە لە کۆتایی ڕۆژئاوای چیای کونلۆن دا ھەڵکەوتبوو، شانگری لا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بووەتە ھاوواتا لەگەڵ ھەر بەھەشتێکی تری سەر زەوی، بە تایبەتی یوتۆپیای ئەفسانەیی ھیمالایا - کە خاکێکی چاڵی دڕێژکۆڵەی خۆشە، ناوچەیەکی دوورە دەست و دابڕاوە لە جیھان. لە ڕۆمانەکەدا ئەو کەسانەی لە شانگری لا دەژین، کەسانێکی بە تەمەنن، سەدان ساڵ لەودیو تەمەنی ئاسایییەوە دەژین و تەنھا بە ھێواشی لە ڕواڵەتدا پیر بوون ناوەکە ھەروەھا گوزارشت لە تێڕوانینێکی ڕۆژھەڵاتنالیستی بیانی دەکات.[١]

ژۆنگدیان لە یوونان

لە نووسراوە کۆنەکانی تبتدا بوونی حەوت شوێنی لەو جۆرە بە ناوی (نجێ-بیول کەمبالانگ) ھاتووە خمابلانگ یەکێکە لە چەند بیول (خاکی شاراوەی ھاوشێوەی شانگری لا) کە لەو بڕوایەدا بوو لە سەدەی نۆدا لەلایەن پادماسامباڤاوە دروست کراوە وەک شوێنی ئایدیڵ، کە شوێنێکی پیرۆزی پەناگەیە بۆ بوودییەکان لە کاتی تەنگانەدا.[٢]

سەربازێکی بەریتانی پاسەوانی کەمپی شانگری لا دەکات

بەکارھێنان

دەستکاری

شانگری لا زۆرجار لە چوارچێوەی ھاوشێوەی «باخچەی عەدەن»دا بەکار دەھێنرێت، بۆ ئەوەی گوزارشت لە بەھەشتێک بکات کە لە مرۆڤی ھاوچەرخ شاراوەبێت.[٣] ھەندێک جار وەک نموونەیەک بۆ گەڕانێکی درێژ یان شتێکی ھەڵھاتوو بەکاردێت؛ بۆ پیاوێک کە بە خولیایییەوە ژیانی خۆی بەسەر دەبات و بەدوای چارەسەری نەخۆشیدا بگەڕێت، جا بەوکەسە دەوترێت یان وا دەکرێت بلێین ئەو پیاوە «شانگری لا»یە ھەروەھا لەوانەیە بەکاربێت بۆ نواندنی خەواندنی موگناتیسی کە لە شێوەی خۆشەویستی، بەختەوەری، یان ئایدیای یوتۆپیدا بێت. ڕەنگە لەم چوارچێوەیەدا شان بەشانی نموونە ئەفسانەیی و بەناوبانگەکانی تری ھاوشێوەی میتافۆرمەکانی وەک (ئەلدۆرادۆ) و کانیای لاوان و (Grail)ی پیرۆز.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Myth of Shangri-la: Tibet, Travel Writing and the Western Creation of Sacred Landscape». www.amazon.com. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ https://wk.baidu.com/view/a54c701bff00bed5b9f31d9d?pcf=2&bfetype=new
  3. ^ aprilholloway. «Mysteries of the Kingdom of Shambhala». www.ancient-origins.net (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Huc، Evariste Régis (1852). Travels in Tartary, Thibet, and China, during the years 1844-5-6. University of Pittsburgh Library System. London, Office of the National Illustrated Library.