شەمەنیزم
(لە شامانیزمەوە ڕەوانە کراوە)
شەمەنیزم یا شەمەنباوەڕی ڕێبازێکی ئایینییە کە تێیدا شارەزایەک کە بە شەمەن ناسراوە، لە ڕێگەی گۆڕانی حاڵەتی وشیاریی خۆیەوە، بۆ وێنە چوونە حاڵی ترەنس -ەوە، لەگەڵ ئەوەی کە بە باوەڕی ئەو «جیهانی ڕۆحەکان» -ە پەیوەندی دەبەستێت و دانوستان دەکات. ئامانج ئەوەیە کە ڕۆحەکان یان ھێزە مەعنەوییەکان بەرەو دنیای ڕاستەقینە ڕابکێشرێن تا بە جۆرێ یاریدەدەری مرۆڤ بن و گرفتەکانی بۆ چارەسەر بکەن. بۆ وێنە، نەخۆشییەکی بۆ عیلاج کەن یان داھاتووی پێ نیشان دەن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Shamanism»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەمەنیزم تێدایە. |