شارپرێس
شارپرێس ماڵپەڕێکی ھەواڵی کوردییە کە لە نیسانی ٢٠١٣ دامەزراوەتەوە. لە ئێستادا سەرنوسەر و بەڕێوەبەری رێپێدراوی ماڵپەڕەکە «کەمال ڕەئووف» و بەڕێوەبەری گشتیی «ھاوکار عزەت میکە»یە.[١] بارەگای سەرەکیی شارپرێس لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستاندایە. ھەندێک سەرچاوە شارپرێسیان نزیک بە بەرھەم ساڵح زانیوە.[٢]
دامەزراوی | نیسانی ٢٠١٣ |
---|---|
زمان | کوردی (سۆرانی) |
بنکەی سەرەکی | سلێمانی، باشووری کوردستان |
ماڵپەڕی فەمی | https://www.sharpress.net |
ڕێگری کردن لە چالاکیی پەیامنێرەکان
دەستکاریلە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند ھێمن حەسەن نێردراوی شارپرێس لە کاتی ڕووماڵی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە بنکەی ڕووناکی لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن بەرپرسێکی سەربازی ھێرشی پێکراوە، بۆ ئەوەی کە وێنەیەک لە بەرپرسێکی سەربازی گرتووە کە ویستوویەتی دەنگ بۆ پێشمەرگەیەک بدات و لە بەرامبەر ڕێگریی چاودێرانی بنکەکە سەرپێچیی کردووە و بۆیە کامێراکەی ئەو پەیامنێرە لەلایەن بەرپرسەکە دەستی بەسەری گیراوە و پاشتر لەلایەن تیمی ئەمنی بنکەکەوە ناچارکراوە وێنەکان بسڕێتەوە.[٣]
شانازییەکان
دەستکاریلە ٨ی ئازاری ٢٠١٦ «ھونەر حەمەڕەشید» سەرپەرشتیاری سایتی شارپرێس بە راپۆرتێک لەژێر ناوی "ناپلیۆنی مێینە.. ژنێک ھاوکێشەی مێژووی گۆڕی" پلەی یەکەمی پێشبڕکیی رۆژنامەوانیی «گۆڤاری ژن»ی بەدەستھێنا، کە بەبۆنەی رۆژی جیھانی ژنان رێکخرابوو.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ شارپرێس: پەیوەندی (بە سۆرانی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ وشە: شارپرێس و لڤین ھەواڵی رۆژنامەیەک بڵاو دەکەنەوە کە بوونی نییە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦؛ سەردان لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئاژانسی سەنتەری میترۆ: ھێرش دەکرێتە سەر نێردراوی شارپرێس (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤؛ سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئاژانسی سەنتەری میترۆ: سەرپەرشتیاری سایتی شارپرێس پلەی یەکەمی پێشبڕکێیەکی رۆژنامەوانی بەدەست دەھێنێت (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٨ی ئازاری ٢٠١٦؛ سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.