شارلۆت کوپەر
شارلۆت کوپەر (٢٢ی ئەیلوولی ١٨٧٠ - ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦) ژنە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئینگلیزی بوو کە پێنج نازناوی تاکەکەسی لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بەدەستھێنا و لە ساڵی ١٩٠٠ مەدالیای زێری ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا. بەبردنەوەی مەدالیای زێر بووە یەکەم ژنە یاریزان کە مەدالیا لە ئۆلۆمپیاد بباتەوە ھەروەھا بووە یەکەم ژنە یاریزان لە یاریی تاکەکەسی دا مەدالیای زێری ئۆلۆَمپیاد وەربگرێت.[١]
شارلۆت کوپەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٨٧٠ Ealing، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦ Helensburgh، شانشینی یەکگرتوو | (٩٦ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | شانشینی یەکگرتوو |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Charlotte Reinagle Cooper |
منداڵ | Gwen Sterry |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | tennis player |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٩٣ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ |
باری تەندرووستی | کەڕی |
وەرزش | تێنس |
Singles record | بێ نرخ |
Doubles record | بێ نرخ |
بەکارھێنانی دەست | right-handedness |
Playing hand | right-handedness |
بەشداربووە لە | tennis at the 1900 Summer Olympics – women's singles، tennis at the 1900 Summer Olympics – mixed doubles |
ڕاهێنەر | Harold Mahony |
خەڵاتەکان | International Tennis Hall of Fame |
براوەی | 1895 Wimbledon Championships، 1896 Wimbledon Championships، 1898 Wimbledon Championships، 1901 Wimbledon Championships، 1908 Wimbledon Championships |
ژیانی سەرەتایی و پیشە
دەستکاریلە ٢٢ی ئەیلوولی ١٨٧٠ لە شاری والدھام لۆج لە ئینگلتەرا لەدایکبووە، کچە بچووکی ھێنری کوپەر و تێرێزا جۆرجیانا میلەر بووە.[٢] یەکەم نازناوی تاکەکەسی لە ساڵی ١٨٩٣ لە ئیلکلی بەدەستھێنا.[٣] لە نێوان ساڵانی ١٨٩٣ و ١٩١٧ بەشداری لە ٢١ پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن کردووە. لە یەکەم دەرکەوتنیدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تاکەکەسی کە تێیدا بە بلانچ بینگلی ھیلیارد دۆڕا. یەکەم نازناوی تاکەکەسی لە ساڵی ١٨٩٥ بەدەستھێنا، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئۆڵ کۆمێرز لە ھێلین جاکسۆنی بردەوە.[٤] لەو یارییەدا لە ھەردوو کۆمەڵەکەدا بە ئەنجامی ٠–٥ دۆڕا بەڵام دواتر توانی بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.[٥] لە ساڵی ١٨٩٦، بە سەرکەوتوویی بەرگری لە نازناوەکەی کرد بەرامبەر ئەلیس سیمپسۆن پیکەرینگ. لە نێوان ساڵانی ١٨٩٧ و ١٩٠١ نازناوەکان لە نێوان کوپەر ستێری (١٨٩٨، ١٩٠١) و بینگلی ھیلیارد (١٨٩٧، ١٨٩٩، ١٩٠٠) دابەشکران، بە گشتی ٥٣ یاری ئەنجامدا کە ئەوکات ژمارەیەکی پێوانەیی بوو بۆ درێژترین یاری کۆتایی تاکەکانی ژنان.[٦][٧] لە ساڵی ١٩٠٨ وەک دایکی دوو منداڵ دوایین نازناوی تاکەکەسی بەدەستھێنا کاتێک لە یاری کۆتایی ئۆڵ کۆمێرز بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە ئەگنێس مۆرتۆنی بردەوە دوای حەوت ساڵ لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا.[٨][٩] تا ساڵی ١٩٩٠ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی یەکەم ژنە یاریزان بوو کە لە ھەشت یاری کۆتایی تاکەکەسیدا بەشداریکردبێت. دواتر مارتینا ناڤراتیلۆڤا توانی لە نۆیاریی کۆتایی بەشداریی بکات و ژمارەی پێوانەی کۆپەر بشکێنێت.[٨][١٠]لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٠٠ کە ژنان بۆ یەکەمجار بەشدارییان کرد، کوپەر سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە پێشبڕکێی تاکەکەسی تێنس. لە ١١ی تەممووزی ١٩٠٠ لە یاری کۆتاییدا بە کۆمەڵەی یەک لە دوای یەک لە ئیڤۆن پرێڤۆست بردەوە و بووە یەکەم پاڵەوانی تێنسی ئۆڵۆمپیاد و ھەروەھا یەکەم پاڵەوانی تاکەکەسی ئۆڵۆمپیاد لەسەر ئاستی ژنان. لەگەڵ ڕیجیناڵد دۆھێرتی نازناوی دووانەی تێکەڵاوی بەدەستھێنا دوای سەرکەوتن لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئیڤۆن پرێڤۆست و ھارۆڵد ماھۆنی.[١١] لە ساڵی ١٩٠١ نازناوی تاکەکانی لە پاڵەوانێتی ئەڵمانیا بەدەستھێنا، لە ساڵی ١٩٠٢ش پاڵەوانێتی سویسرای بەدەستھێنا.[١٢] کوپەر تا تەمەنی ٥٠ ساڵی بەردەوام بوو لە یاریکردن لە پاڵەوانێتییەکان. کوپەر ستێری کە لە تەمەنی ٢٦ ساڵییەوە کەڕ بوو، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا لە شاری ھێلێنسبورگ لە سکۆتلەندا کۆچی دوایی کرد.[٢][١٣][١٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Charlotte Cooper». Olympedia. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Oxford Dictionary of National Biography – Sterry [née Cooper], Charlotte Reinagle». Oxford University Press.
- ^ Smyth، J. G. (٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Oxford DNB article: Sterry, Charlotte Reinagle». archive.fo. Oxford University Press, 2004–2013. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Kelly Exelby (١٠ی تەممووزی ٢٠١٢). «Tennis: Proud links to an All England legend». The New Zealand Herald.
- ^ Dorothy Lambert Chambers (1910). Lawn Tennis for Ladies (1 ed.). London: Outing Publishing Company.
- ^ Barrett، John (2013). Wimbledon: The Official History of the Championships (2nd ed.). Kingston upon Thames: Vision Sports Pub Ltd. p. 77. ISBN 978-1-907637-89-6.
- ^ Hedges، Martin (1978). The Concise Dictionary of Tennis. New York: Mayflower Books. pp. 202–203. ISBN 978-0-86124-012-8.
- ^ ئ ا Bud Collins (2010). The Bud Collins History of Tennis (2nd ed.). [New York]: New Chapter Press. pp. 445, 709. ISBN 978-0-942257-70-0.
- ^ «Wimbledon player archive – Charlotte Sterry (Cooper)». AELTC.
- ^ «Wimbledon Top 10: Oldest Champions». AELTC. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Olympics – Charlotte Cooper». Sports Reference. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ A Wallis Myers، ed. (1903). Lawn Tennis at Home and Abroad (1 ed.). New York: Charles Scribner's Sons. pp. 170, 280. OCLC 5358651.
- ^ «Charlotte Cooper – a biography». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Charlotte Cooper Sterry – All time tennis legend». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارلۆت کوپەر تێدایە. |