شارستانی فوومەن

شارستانی فوومەن (بە فارسی: شهرستان فومن‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای گێڵانی ئێرانە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری فوومەنە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەرامبەر لەگەڵ ١٠٣٬١٩٠ کەس بوون کە زۆربەیان گیلەکن و لە ئیسلامی شیعە پەیڕەوی دەکەن.

مرۆڤناسیدەستکاری

زۆربەی دانیشتووانی شارستانی فوومەن لە گیلەکەکان پێکدێن و بە زمانی گیلەکی قسە دەکەن.[١] لە ھەندێک ناوچە تاڵشەکانیش دەژین.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری