شارستان سیروان

(لە شارستانی سیروانەوە ڕەوانە کراوە)

شارستانی سیروان (بە فارسی: شهرستان سیروان‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستان، شاری لوومارە و لە دوو بەش (ناحیە) و ٤ کۆمەڵە گوند پێک ھاتووە. ئەم شارستانە پێشتر بەشێک لە شارستانی چەرداوڕ بوو کە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩١ی ھەتاوی لە چەرداوڕ جیا کرایەوە و بوو بە شارستانێکی سەربەخۆ.

سیروان
شارستان
وڵات کوردستان
پارێزگائیلام
ناوەندسیروان
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٧٬١٩٧
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باشووری)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤

ئابووری دەستکاری

ئابووری ئەم شارستانە پتر لە کەرتی کشتووکاڵە. جگە لە ئاژەڵداری، کشتووکاڵی ئاویی و دێم دەکەن و بەرھەمی کشتووکاڵییان برنج، گەنم، جۆ، تەماتە، نۆک، نیسک، ھەنار، ھاروێ و گڕکە و … ە. سیروان شارستانێکە بە سروشتی زۆر دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش و سەرچاوەی ئاویی دەوڵەمەندی ھەیە. ناوچەی ڕۆژاوای ڕووبار یەکێک لەو شوێنانەیە کە بەروبوومی دەوڵەمەندە و ساڵانە بەرھەمێکی زۆری ھەناری ھەیە و ھەناردەی شارستانەکانی تری پارێزگەی دەکا. ڕووباری سەیمەڕەش لەم شارستانە تێدەپەڕێ. بەھۆی ئاوگری بەنداوی سەیمەڕە ھەندێک لە گوندەکانی ئەم شارستانە کە لە ئاوڕێژگەی بەنداوەکە ھەڵکەوتوون دەکەونە ژێر ئاو.

جوگرافیا دەستکاری

ئەم ناوچە پتر بە لێڕی دارە بەڕوو داپۆشراوە و چیا بەرزەکانی ئەم شارستانە بریتین لە قەڵاڕەنگ، سەیوان، ڕیون و چەرمین، کە بەرزایییەکانی ئەم چیایانە جگە لە چەرمین لە وەرزی سارد لە بەفر داپۆشراون.

زمان دەستکاری

زمانی زۆرینەی خەڵکی شارستانی سیروان کوردییە و بە دیالێکتی کوردیی باشووری قسە دەکەن. دوو ھۆزی سەرەکی ئەم شارستانە بریتین لە: خێڵی خزڵ لە بەشی باکووری شارستان، و خێڵی ڕێزەوەن لە بەشی باشوور. ھەروەھا دانیشتووانی گوندە عەرەبەکانی ڕوبار (چەم شێر، چەم ڕووتە و دار بەلوی) بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن کە بەرەبەرە کوردیی جێگەی دەگرێتەوە.[١]

دابەشکاری دەستکاری

  • بەشی ناوەندی شارستانی سیروان
    • کۆمەڵە گوندی لوومار
    • کۆمەڵە گوندی ڕووبار

شارەکان: لوومار

  • بەشی کارزان
    • کۆمەڵە گوندی کارزان
    • کۆمەڵە گوندی زەنگووران

شارەکان: --

سەرچاوەکان دەستکاری