گرووپی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاریی شاتڵ کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ئێرانییە و تۆمارێکی گەورەی ئینتەرنێتی ناوخۆییە، کە بنکەکەی لە پایتەختی ئێرانە.[١] شاتڵ یەکەم دابینکەری خزمەتگوزاری ADSL2+یە لە وڵاتەکەدا، و یەکەم بەڕێوەبەری تۆڕی بێ وایەری گێگابیتە لەسەر بنەمای فریکوێنسی مایکرۆوەیڤی تۆمارکراو.[٢]

خزمەتگوزارییەکان دەستکاری

خزمەتگوزارییەکانی گرووپی کۆمپانیاکانی شاتل بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • ئینتەرنێتی خێرا (ADSL2+، VDSL2، PTMP)[٣]
  • سیمکارتی تایبەت بە مۆبایلەکانی شاتل (4G-4.5G)[٤]
  • مۆبایلی شاتل لە شێوەی ھێڵی زەمینی[٥]
  • گفتوگۆی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی (Voice over Internet Protocol VoIP)
  • ئینتەرنێتی فراوان بە شێوەی (Wireless Bandwidth) و لە ڕێگەی وایەری مسەوە (DSL)
  • چارەسەری تایبەت بۆ دامەزراندنی پەیوەندی خاڵ بە خاڵ یان تۆڕی تایبەتی خەیاڵیی (VPN)ی ڕێکخراوەکان
  • ھۆستکردنی سێرڤەر (Co-Location)

گرووپی کۆمپانیاکانی شاتل لە یەکەم دابینکەرانی خزمەتگوزاری ھێڵی دیجیتاڵی ھاوبەشی ناھاوسەنگ (+ADSL2) لە ئێران و یەکەم بەڕێوەبەری تۆڕی ژێرخانی بێ تەل بە توانای گیگابیت بە تۆپۆلۆژی ئەڵقە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای مایکرۆوەیڤ لەسەر فرێکوێنسی تایبەت وەرگرتووە.

خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەستکاری

خزمەتگوزاری شاتل ADSL لە ٨٦٠ ناوەندی پەیوەندییەکان پێشکەش دەکرێت کە نزیکەی ١٢٠ ناوەندی لە تاران و ئەوانی دیکە لە شار و پارێزگاکانی دیکەی ئێران ھەڵکەوتوون. خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دوو جۆر ھەیە: تایبەتمەند (براودباند) و بەشداریکردن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Aria Rasana Tadbir". Ripe.net.
  2. ^ "About Shatel". Shatel Website. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ وبسایت شاتل خدمات شاتل بازیابی ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  4. ^ وبسایت شاتل خدمات شاتل موبایل بازیابی ۱۲ مرداد ۱۴۰۰
  5. ^ وبسایت شاتل شاتل تاک بازیابی ۱۲ مرداد ۱۴۰۰