سەگی گورگ ھەروەھا بە کوڕێک و سەگەکەی ناسراوە (بە ئینگلیزی: Wolf Dog) فیلمێکی ڕۆژاوایییە، لە ساڵی ١٩٥٨ لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی سام نیوفیڵدە، و بەرھەمێکی کۆمپانیای ڕیگال فیلمزە.[١][٢] ئەستێرەکانی فیلمەکە بریتیین لە ھەریەکە جیم دەیڤس و ئەلیسۆن ھایس. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٥٧، نیوفیڵد و تیمێکی کامێرا فیلمەکەیان لە شاری مارکدەیل و دەوروبەری لە ئۆنتاریۆ لە نزیک ئۆین ساوند لە ئۆنتاریۆ لە کەنەدا وێنەگرت. لە فیلمەکەدا جیم دەیڤس و ئەلیسۆن ھایس و جۆن ھارت ئەکتەرانی ھۆلیوود، لەگەڵ ئەکتەرانی کەنەدی ئۆستین ویلیس و تۆنی براون ڕۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕاوە. چەندین کەسی ناوخۆیی دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە «ڕۆڵگێڕی»ی بێ مووچە بن، ھەربۆیە لەنێو ئەو کەسانەدا پۆڵ ھاتۆن، جێری بارتلی، کۆنستابڵ کلارنس بۆوینز، دەیڤید جاکسۆن، ئەفسەر جاک جۆنستۆن، ڕۆن وایڤیل، دۆن ویڤیل بوون. لەکاتێکدا فیلمەکە سەرکەوتنێکی ھونەری و بازرگانی نەبووە، بەڵام جێگەی سەرنجە کە نزیکەی ٤٠ ساڵ پێش ئەوەی کۆمپانیای تەلەفیلم کەنەدا و یارمەتییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دروست کراوە کە بتوانێت فیلمە ناودارەکان لە ناوچەکانی کەنەدا وێنەبگیرێت. دانیشتووانی مارکدەیل زۆر دڵخۆش بوون کە ھۆلیوود لە شارۆچکەکەیان فیلمێک دروست بکات. تاکە نوسخەی ناسراوی فیلمەکە بریتییە لە وەشانێکی ناتەواو کە لە ئەرشیفی نیشتمانی کەنەدا ھەڵگیراوە و وەشانی تەواو لە ئەمریکایە لە کتێبخانەی کۆنگرێس. کۆپی فیلمەکە دەتوانرێت لە کتێبخانەی گشتی مارکدەیل لە ئۆنتاریۆ لە کەنەدا بدۆزرێتەوە کە لەلایەن دروستکەری سایتی ھەواداران، جێف ویلسۆنەوە بەخشراوە.

سەگی گورگ
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرسام نیوفیڵد
بەرھەمھێنەرسام نیوفیڵد
نووسەرلویس ستیڤنس
ئەکتەرانجیم دەیڤس
ئەلیسن هایس
مۆسیقاجۆن بات
وێنەگری سینەماییفرێدریک فۆرد
مۆنتاژدۆگڵاس ڕۆبێرت سەن
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
ڕیگال فیلمز
بڵاوکردنەوەفۆکسی سەدەی ٢٠ەم
دەرچوون
  • تەممووزی ١٩٥٨ (1958-07) (United States)
ماوەی فیلم٦٩ خوولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کەنەدا
زمانئینگلیزی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "WOLF DOG". Monthly Film Bulletin. Vol. 25. 1958. p. 92. داڕێژە:ProQuest.
  2. ^ Schallert, E. (Sep 17, 1957). "Novelist gann writes screen original; haas to star billy gilbert". Los Angeles Times. داڕێژە:ProQuest.