سەگی پشدەر

سەگێکی مێژویی کوردییە
(لە سەگی پشدەریەوە ڕەوانە کراوە)

سەگی پشدەر یان سەگی کوردی کۆنترین ڕەسەنی سەگە لە ناوچەی ئاسیادا کە مێژووی ٥٠٠٠ ساڵەی ھەیە. مێژووی خەڵکی ئاشووری و بابلی لە ماوەی ٣٠٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح، سەگی پشدەریان جۆرێک لە سەگی ماستیف و خاوەن ھێز و تاقەتێکی زۆرە کە ھۆی خۆشەویستی ئەم ڕەسەنە بۆ بەکارھێنان لە دێھاتەکان و مەڕدارەکاندایە. ئەم سەگانە بۆ پاسەوانی گاڕانی مەڕ و ھەروەھا بۆ پاسەوانی لە ماڵەکان بەکاردەھێنن.

سەگی پشدەر
Scientific classification
Phylum:
Class:
Order:

مێژوو دەستکاری

وێنەی سەگی پشدەری لەسەر بەردەکان و کەتیبەکانی خەڵکی ئاشوری و بابلی کە ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش لە ناوچەی کوردستانی ئەورویی دا دەژیان، دۆزراوەتەوە. ئەم کەتیبانە، لە مۆزەخانەی لووری پاریس و مۆزەخانەی بریتیش لەندەن ئاگاداری دەکرێن.

شێوازی ڕواڵەت دەستکاری

سەگی پشدەری سەگێکی جیاوازە بەھۆی ئەم خاڵانەوە:

  1. پێستی شل و نەرمی دەموچاوی کە گەورەترین ھۆی جیاوازییە لەگەڵ سەگەکانی دیکە.
  2. لەشی درێژ و بەھێز، کە لە بەشی سینگدا ئەستوور و پان و لە بەشی کەمەردا باریک دەبێتەوە.

شێوازی ھەڵسوکەوت دەستکاری

سەگی پشدەری ئێجگار دڕندەیە و ھەربۆیە دەبێ لە تەمەنی توتکیدا یاساکانی فێربکرێ تا دوایی ھیچ گرفتێک بۆ خاوەنەکەی لە کۆمەڵگادا دروست نەکات. سەگی کوردی بەھۆی ھێز و تاقەتی زۆریەوە، زۆرتر بۆ لای مەڕ و بۆ پاسەوانی لە ماڵ و بۆ شەڕ بەکاردەھێنرێن.

تەمەن دەستکاری

سەگی پشدەری ئەگەر زۆر لە شەڕدا بەژداری نەکات و جێگای خواردنی باش بێت، بە لایەنی کەمەوە ١٣ ساڵ تەمەن دەکات. بەڵام ئەگەر لە شەڕدا برینداربێت و خواردنی باش نەبێت، ٨ ساڵ تەمەن دەکات.

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

https://web.archive.org/web/20180817162944/http://molosserdogs.com/m/articles/view/kurdish-Dog-Pshdar

https://en.wikipedia.org/wiki/Draft:Kurd_Mastiff_(Pshdar)[بەستەری مردوو]

https://web.archive.org/web/20180613055948/http://molosserdogs.com/m/articles/view/2738-kurdish-shepherd-dog http://www.ourkalbousounaki.fr/prmob3c.htm ٤ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. https://www.heritageinstitute.com/zoroastrianism/rawlinson/2assyria/r2a.htm http://molosserdogs.com/gallery/displayimage.php?pid=74437[بەستەری مردوو]http://molosserdogs.com/gallery/displayimage.php?pid=74502[بەستەری مردوو]http://www.cmaa-museum.org/meso10.html ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. https://www.ancient.eu/article/1175/dogs--their-collars-in-ancient-mesopotamia/ http://www.amamolossers.com/history.html