سەنکاریا
سەنکاریا: خۆشەویستییەکی نەمر (بە ژاپۆنی: さんかれあ) ناوی مانگا و ئەنێمێیەکی ژاپۆنییە کە نوسینەوە و وێنەکێشانی لەلایەن میتسرو ھاتۆرییەوە بۆ کراوە. مانگای سەنکاریا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٤ دا بووە و لە یازدە کتێب پێکھاتووە. ئەنیمێی سەنکاریا لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن ستۆدیۆی Deenەوە بڵاوکرایەوە. ڕۆمانی سەنکاریا لەلایەن ڕیۆ سوزکازێوە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەمەریکادا بلاوکرایەوە.[١]
چیرۆک
دەستکاریچھیرۆ فرویا کوڕێکی قوتابیی قوتابخانەی ناوەندییە، کە حەزێکی زۆری بۆ زۆمبییەکان ھەیە، و کۆکەرەوەی یارییە ڤیدیۆیەکان و ئەنیمی و مانگایە کە پەیوەندیدارە بە زۆمبییەکان، دوای مردنی پشیلەکەی (بابو)، ھەوڵی گێرانەوەی دەدات بۆ ژیان بە بەکارھێنانی سکرێپتی کۆن لەسەر زۆمبییەکان لەم کاتەدا کە چھیرۆ خەریکی پرۆسەی جێبەجێکردنی سکرێپتەکەیە لەسەر (بابو)، کچێک دەبینێت بەناوی ڕیا سەنکاریا کە لەماڵەوە ڕایکردووە بۆ ئەوەی کاری خۆکوژی ئەنجام بدات، کە دواتر نموونەک لە گیراوەی ژەھراوی ھایدرانجا (گوڵی Hydrangea) دەخواتەوە، بەڵام ئەم گیراوەکە شکست دەھێنێ لە ژەھراویکردنی، دواتر لە دەمەقاڵێیەک لەگەل باوکی لە بەرزایەک دەکەوێتە خوارەوە و وادیارە کە گیان لەدەست بدات، بەڵأم بەھۆی ئەم گیراوە ژەھراویەی کە چھیرۆ ئامادەی کردبوو و سەنکاریاش خواردبوویەوە، ئەوا ژیانی بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕزگار دەکات، ھەرچۆنێک بێت سەنکاریا ژیانی مرۆڤێکی ئاسایی لەدەست دەدات و بەھۆی گیراوەکە نامرێت بەڵام دەبێت بە زۆمبی، کە بۆ ژیانی پێویستی بەوە دەبێت لەجیاتی خواردنی ئاسایی گوڵی ھایدرانجا (Hydrangea) بخوات،[١]
کارەکتەرەکان
دەستکاری- چھیرۆ فرویا (降谷 千紘 فرویا چھیرۆ) - دەنگ (ڕیۆھێی کیمورا (ژاپۆنی) – ئارۆن دیسمیوک (ئینگلیزی))[٢][٣]
- ڕیا سەنکاریا (散華 礼弥 سەنکاریا) - دەنگ (مایا ئوچیدا (ژاپۆنی) – تیا بالارد (ئینگلیزی))[٢][٣]
- ڕانکۆ سۆوجی (左王子 蘭子 سۆوجی ڕانکۆ) - دەنگ (سایوری یەھاگی (ژاپۆنی) – جەیمی مارکی (ئینگلیزی))[٢][٣]
- میرۆ فرویا (降谷 萌路 فرویا میرۆ) - دەنگ (یوکا ئیگوچی (ژاپۆنی) – فلیشیا ئەنگێل (ئینگلیزی))[٢][٣]
خێزانی سەنکاریا
دەستکاری- جۆگۆرۆ فرویا (降谷 茹五郎 فرویا جۆگۆرۆ) - دەنگ (شیرۆ سایتۆ (ژاپۆنی) – مایک مکفارلاند (ئینگلیزی))[٢][٣]
- دۆون فرویا (降谷 呶恩 فرویا دۆون) - دەنگ (سێیرۆ ئۆگینۆ (ژاپۆنی) – کریستۆڤەر سمیس (ئینگلیزی))
- یزونا فرویا (降谷 柚菜 فرویا یزونا) - دەنگ (یروکا ھینۆ (ژاپۆنی) – کایتلین گلاس (ئینگلیزی))
- بابو (ばーぶ بابو) - دەنگ (میساتۆ فوکێن (ژاپۆنی) - مۆنیکا ڕیال (ئینگلیزی))
کارەکتەرەکانی تر
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب لە ویکیپدیای ئینگلیزییەوە وەرگێردراوە بۆ سەر زمانی کوردی
- ^ ئ ا ب پ ت «Funimation Streams English-Dubbed Sankarea: Undying Love Trailer». Anime News Network (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت «キャラクター|TBSテレビ:さんかれあ 公式ホームページ». www.tbs.co.jp. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Funimation Streams English-Dubbed Sankarea: Undying Love Trailer». Anime News Network (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «キャラクター|TBSテレビ:さんかれあ 公式ホームページ». www.tbs.co.jp. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- سەنکاریا (مانگا) لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ
- ماڵپەری مانگای فەرمی سەنکاریا لە ستۆدیۆی ھامی
- ماڵپەری مانگای فەرمی سەنکاریا لە کۆدانشا ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ماڵپەری ئەنیمی فەرمی سەنکاریا لە TBS
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەنکاریا تێدایە. |