ئارۆن دیسمیوک

ئه کته ری ده نگی ئه مه ریکی

ئارۆن دیسمیوک (بە ئینگلیزی: Aaron Mitchell Dismuke) ئەکتەرێکی دەنگیی ئەمریکییە. دەرھێنەری ADR و نووسەری سکریپتە بۆ فەنیمەیشن. بە ڕۆڵەکانی لە ئالفۆنس ئێلریک لە دۆبلاژە ئینگلیزییەکەی ئەنیمێی فولمیتال ئەلکیمیست کە دەنگی بۆ کەسێکی ١٢ ساڵان دەرھێنا ناسراوە، ھەروەھا بە دەرھێنانەکانی لە دۆبلاژی ئینگلیزی لە مانگای نانباکا و چەندانی تر ناسراوە.

ئارۆن دیسمیوک
لەدایکبوون (١٩٩٢-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Tarrant County، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خزمەکانJustin Cook
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەری دۆبلێر، ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، سیناریۆنووس
پەروەردەUniversity of North Texas، R. L. Paschal High School
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٢

ژیان دەستکاری

دیسمیوک لە مناڵی دەستی پێکرد، ئامۆزاکەی، ئەکتەری دەنگی و دەرھێنەر جەستن کووک، یارمەتی دا بۆ ئەوەی بگات بە یەکەم ڕۆلی دەستی کرد بە کاری ئەکتەری دەنگی بۆ ماوەی نۆ ساڵ کە دەنگی دەرھێنا بۆ ھیرۆ سۆما و ئاکیتۆ سۆمای گەنج لە ئەنیمەیشنی سەبەتەی میوەکە ١٢ ساڵان بوو یەکەم ڕۆلی پێشەرەوی پێدرا وەکوو ئافۆنس ئێلریک لە فولمیتال ئەلکیمیست. ھەروەھا کاری دەنگی بۆ زۆر کارەکتەر کردووە وەکوو چیھیرۆ فرویا لە سەنکاریا لوشیفەر لە پاشای شەیتانەکان کار دەکات!.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری