سەمەر بەدەوی
سەمەر محەممەد بەدەوی[١] (لە دایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١)[٢][٤] چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی سعودییە.[٥] سەمەر لەگەڵ باوکی سکاڵایان لەدژی یەک تۆمارکرد.[٢][٦] سکاڵاکەی باوکی لەسەر یاخیبوونی کچەکەی بووە لەسەر سیستمی پاراستنی ژنان لەلایەن پیاوانەوە ، لەبەرامبەردا سکاڵاکەی سەمەر لەبارەی گوێنەدانبوو بە ویستەکانی خۆی لەبارەی ھاوسەرگیریکردن.[٢] دوای ئەوەی سەمەر چەند دانیشتنێکی دادگایی لەکیس چوو لەبارەی سزادانی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لە ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠١٠.[٢] لە تەممووزی ٢٠١٠، دادگای گشتی جەددە داواکاری سەمەری جێبەجێکرد، بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ئازادکرا،[٧] وە سیستمی پاراستنی ئەو خرایە سەر ئەستۆی خاڵی.[٤] لەوکاتە لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی داواکاری ھەبوو بۆ ئازادکردنی سەمەر. ڕێکخراوی کۆمەڵگای یەکەمی مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە، دەستگیرکردنی سەمەری بە دوور لەیاسا دانا.[١]
سەمەر بەدەوی | |
---|---|
لەدایکبوون | سەمەر مەحمـەد بەدەوی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨١ شانشینی عەرەبی سعوودییە |
نەتەوە | سعودی[١] |
پیشە | چالاکوانی مافی مرۆڤی ئافرەتان |
ناسراوە بە |
|
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | وەلید عەبدولخەیر |
مناڵ(ەکان) | ١ کوڕ,[٢] ١ کچ[٣] |
خزمەکان | ڕەیف بەدەوی (برا) ئینساف حەیدەر (براژن) |
سەمەر لە ساڵی ٢٠١١، سکاڵای لە دژی وەزارەتی شارەوانی تۆمارکرد، لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی خۆتۆمارکردنی بۆ ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی ٢٠١١.[٨] لە ساڵانی ٢٠١١ - ٢٠١٢ بەشداریکرد لە کەمپەینی شوفێریکردن لە سعودیە، لە حوزەیرانی ٢٠١١ یارمەتی ژنانی دیکەی دەدا بۆ شوفێریکردن ئەمەش بەمۆڵەتی پۆلیس و دادگا.[٩] لە تشرینی دووەمی ٢٠١١، لەگەڵ مەنال شەریف سکاڵایان لەدژی بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی سعودیە تۆمارکرد لەسەر پێنەدانی مۆڵەتی شوفێری.[١٠][٥][١١] لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، سەمەر خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١٢][١٣]
لە ساڵی ٢٠١٨، جارێکی دیکە سەمەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستگیردەکرێتەوە،[١٤] ڕاستەوخۆ کەنەدا لەڕێگای دیپلۆماتکارانەکانی لە سعودیە، داوای ئازادکردنی سەمەر دەکات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «October 18, 2010 Human Rights First Society (HRFS) Statement». Human Rights First Society. 2010-10-18. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-01-13 ھێنراوە. ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت «Saudi Arabia: Where Fathers Rule and Courts Oblige». Human Rights Watch. 2010-10-18. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە.
- ^ https://www.amnestyusa.org/press-releases/arrest-of-human-rights-defender-samar-badawi-in-saudi-arabia-latest-attempt-to-intimidate-activists/
- ^ ئ ا «Saudi woman jailed for disobeying father freed - Governor of the Makkah region ordered the release of Samar Badawi». Emirates 24/7/AFP. 2010-10-26. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Saudi women launch legal fight against driving ban». Daily Telegraph/AFP. 2012-02-06. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-01-13 ھێنراوە.
- ^ «Saudi woman 'jailed for trying to end abuse'». BBC News. 2011-10-29. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە.
- ^ Sidiya، Fatima (2010-10-26). «Samar out of jail, in uncle's custody». Arab News. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Aspiring woman voter takes ministry to court». Saudi Gazette. 2011-04-29. لە 2012-03-09 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-03-09 ھێنراوە. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Saudi Authorities To Try Woman For Driving». WCMH-TV/AP. 2012-01-13. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Saudi women in drive ban legal bid». The Independent/AP. 2012-02-05. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە.
- ^ Abu-Nasr، Donna (2012-02-04). «Saudi Woman Sues Traffic Agency for Refusing Driver's License». Bloomberg L.P. لە 2012-02-07 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-02-06 ھێنراوە.
- ^ «2012 International Women of Courage Award Winners». US Dept of State. ٥ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Samar Badawi Receives an International Women of Courage Award». U.S. Government. ٨ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ Saudi Arabia expels Canada’s ambassador, freezes trade with Ottawa ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., August 5, 2018
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەمەر بەدەوی تێدایە. |