سەرۆک کۆماری سووریا
سەرۆک کۆماری سووریا (بە عەرەبی: رئيس سوريا) سەرۆکی دەوڵەت و باڵاترین کەسایەتی کۆماری عەرەبیی سووریایە. سەرۆک کۆماری سووریا مافێکی زۆری ھەیە و دەتوانێت جێگری سەرۆک کۆمار و ئەندامەکانی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران (کابینە) و ھێزە چەکدارەکانی سووریا لەسەر کار دانێت و لاببات.[٢]
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رئيس الجمهورية السورية | |
---|---|
ئێستا خاڵییە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (ە)وە | |
نازناوی پایە | بەڕێز |
بارەگا | کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا و کۆشکی تیشرین، دیمەشق |
ماوەی پایە | حەوت ساڵ، ھەر کەس دوو خول بەدوای یەکدا دەتوانێت سەرۆک کۆمار بێت (لە ساڵی ٢٠١٢)[١] |
خاوەن پایەی دەستپێک | سوبحی بەرەکات (سەرپەرشتی فەڕەنسا) شوکری قووتلی (بەپێی دەستوور) |
دامەزراندنی پایە | ١٧ی نیسانی ١٩٤٦ |
جێگر | جێگری سەرۆک کۆماری سووریا |
بەشار ئەسەد بیستەمین سەرۆک کۆماری سووریا و ئاخرین کەسێک بوو کە ئەو پۆستەی پێبووە. بەشار کوڕی سەرۆک کۆماری پێشتر لەخۆی، حافز ئەسەدە کە ٢٩ ساڵ لەسەر کار بوو و لە ھەموو سەرۆک کۆمارەکانی دیکە زۆرتری خزمەت کرد. بەشار ئەسەد لە دوای باوکی دووەمین سەرۆک کۆماری سووریا بوو کە درێژترین سەردەمی سەرۆکایەتیی بەڕێوە بردووە. بەشار ئەسەد لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٠دا، بووە سەرۆک کۆمار و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٤ ساڵان لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەھۆی ھێرشەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و کەوتنی دیمەشق ڕای کردە مۆسکۆ و بەھۆیەوە پۆستەکەی پێنەما.[٣][٤][٥][٦]
سەرۆک کۆمارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بەندی ٨٨ی دەستووری سووریا
- ^ «Syria - The President and the Cabinet».
- ^ «ئەسەد لە ڕووسیا».
- ^ Quillen، Maziar Motamedi,Umut Uras,Stephen. «SYRIA'S AL-ASSAD OVERTHROWN». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-08 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Syrian government falls in stunning end to 50-year rule of Assad family». AP News (بە ئینگلیزی). 2024-12-07. لە 2024-12-08 ھێنراوە.
- ^ «Syrian President Bashar Assad flees, war monitor says, as his government collapses and insurgents enter Damascus - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2024-12-08. لە 2024-12-08 ھێنراوە.
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم سووریا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرۆک کۆماری سووریا تێدایە. |