ئەمروڵڵا دورسون ناسراو بە سەرحەد ڤارتۆ سیاسەتوانێکی کورد و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ووتە بێژی کەجەکە بوو. سەرحەد ڤارتۆ لە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیلەوە کوژراو.

سەرحەد ڤارتۆ
Serhed Varto

لەدایکبوون
مەرگ٢١ی ئازاری ٢٠١٩
ھۆکاری مەرگبۆردوومانی فڕۆکە
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتمەدار
حیزبی سیاسیپارتی کرێکارانی کوردستان
کۆما جڤاکێن کوردستان

کۆچی دوایی دەستکاری

سەرحەد ڤارتۆ لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستانەوە کوژراو. چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی سینانێ سۆر (عەلی ئاکتاش)، ناڤدار سنگەر (میکایل ئۆزدەمیر)، سەرحەد شەفەق (ڤەھیپ تەکین) و شیار فەرشین (جەلال ئۆزتورک) لەگەڵ سەرحەد ڤارتۆ کوژراون.[١][٢]

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ بە دوای تێپەربوونی چوار مانگ بە بڵاوکردنی ڕاگەیاندنامەیەک کوژراونی سەرحەد ڤارتۆ و چوار گەریلای دیکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم ڕووداوە نیشانەیەک لە ئەوە زانیوە کە میتی تورکیا خۆی لە باشووری کوردستان ڕێکخستووە و دەستی سیخوڕە خۆفرۆشەکان لە کوشتنی کەسایەتییە ناسراوەکانی بزۆتنەوە ھەیە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری