سەدەی ۸۱ی پێش زایین

واتا ساڵی ٨١٠٠ پ.ز تا ١٨٠٠ پ.ز لەم سەدەیەدا مرۆڤایەتی وەچەرخانێکی یەکجار گرینگی بەخۆوە بینی لەبەرئەوەی لەم سەدەیەدا مرۆڤ توانی کشتوکاڵ بدۆزێتەوە.

ڕووداوەکان دەستکاری

مرۆڤ کشتوکاڵی دۆزیەوە و گەنمی چاند تارادەیەکی زۆر وازی لەکاری راوکردنی ئاژەڵی کێوی ھێنا.

ھەندێک لە مێژووناسان دەڵێن بە حوکمی ئەوەی ئافرەت لەماڵەوە بووە و پیاو بۆ ڕاوکردن لەدەرەوە بووە ئافرەت کشتوکاڵی دۆزیتەوە دەڵێن لەرۆژێکدا ئافرەتێک دەچێ گیا کۆبکاتەوە لەناکاو تۆی گیایەک دەکەوێتە خوارەوە پاش ماوەیەک دێتەوە دەبینێ تۆوە بچوکەکە کەوایاندەزانی ھیچ سودێکی نیە شین بوەتەوە بۆتە گیا، بۆیە ئەمجارە خۆی ھەڵدەستێ تۆوەک دێنێ دەیچێنێ پاش ماوەیەک لە چاودێریکردنی دەبینێ گەشەی کردووە وگەورە بووە ئینجا ئەو رووداوە بەئەوانی تر رادەگەیەنێ ئەمەش دەبێتە ھۆی دۆزینەوەی کشتوکاڵ.

بەپێی چەند بەڵگەیەک دەرکەوتووە کەژمارەی دانیشتوانی زەوی لە٨٠٠٠پ.ز چوار ملیۆن کەس بووە لەو ژمارەیە پێنج سەد ھەزاریان لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونە.

دۆزینەوەیەکی گرینگ دەستکاری

لەباشووری کوردستان لەگوندی چەرمۆ شوێنەواری شارێک دۆزاوەتەوە کەدەگەرێتەوە بۆ ٨٠٠٠پ.ز.

ھەر لەوگوندەدا پاشماوەی گەنم دۆزراوەتەوە کە عەمبار کراوە لەلایان دانیشتوانی گوندی چەرمۆ. پرۆفیسۆر رۆبیرت.جی.بردووت لەساڵی ١٩٤٨ ھاتووە ڵێکۆڵینەوەی لەو گوندە کردووە بۆی دەرکەوتووە ژمارەی دانیشتوانی گوندی چەرمۆ لە ٨٠٠٠پ.ز لەسەد تا سێ سەد کەس بووە.

دامەزراندنی رێکخراوی سەربازی دەستکاری

بێگومان دوای دۆزینەوەی کشتوکاڵ و دروستکردنی گوند پێویستی بەئاسایش ھەبوو بۆ پاراستنی بۆیە لەو دەمەدا ھێزی سەربازی بچوک دامەزرا کەئەرکیان رێگرتن بوو لەھێرشی ئاژەڵی درندەو ھێرشی مرۆڤ.

سەرچاوە دەستکاری

ئاسیمۆڤ، ئ. وایت، ف. (٢٠٠٣) "مێژووی شارستانیەت،" (وەرگێڕانی حامید گەوھەری)، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، ھەولێر.