سی دی زێڕین

پەپکی پەستێنراو کە لە زێڕ دروستکراوە
(لە سی دی-زێڕینەوە ڕەوانە کراوە)


سی دی-زێڕین بە درێژی دەبێت بە پەپکی پەستێنراوی زێڕین (بە ئینگلیزی: Gold compact disc) سی دی زێڕین ئەو پەپکە پەستێنراوەیە کە لە دروستکردنەکەیدا لە جیاتی ئەلەمنیۆم و زیو ئەوا زێڕ بەکاردێت، سی دییە زێڕینەکان وەکو سی دی و سی دی-ئاڕ بەردەستن و بەهەمان شێوەی ئەوان کاردەکەن بەڵام لە زێڕ دروست کراون و سی دییە زێڕییەکان لەگەڵ هەموو دی ڤی دی خوێنەر و سی دی خوێنەرێکی ستاندارد و ئاساییدا دەگونجێن و دەتوانرێت لەگەڵ هەموو جۆرەکانی ئامێری پەپکی بینایی بخوێنرێنەوە، واتا ئامێری تایبەت بە خۆی نییە.[١]

سی دی زێڕێن
لقیپەپکی پەستێنراو
ماددەی بەکارھاتووزێڕ

سوودی دروستکردنی سی دییەکان لە زێڕ ئەوەیە کە چینی زێڕەکە بۆ بەرگری ژەنگ بەکاردێت، سی دییە زێڕێنەکان وەک چارەسەرێک بۆ خراپبوونی سی دییەکان دروستکراوە، واتا سی دییە زێڕێنەکان بۆ بەرگری و توانای مانەوە باشترن لە جۆرە ئاساییەکانی پەپکی پەستێنراو (سی دی).[٢]

لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمپانیای ئەمەریکی ئۆدیۆ فیدیلیتی کە سی دی دەنگی بەرهەمدەهێنا، ڕایگەیاند کە واز لە پەپکی بینایی زێڕێن دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ سەر سی دییە ئاساییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی سیدییەکانی، وە لەساڵی ٢٠١٦ سۆنی میوزیکی ئوستڕاڵیا دەستیکرد بە دووبارە بڵاوکردنەوەی سی دییە زێڕینەکان بۆ فرۆشتن بە نرخی دە دۆلار یان کەمتر، کە ناوی لەو سی دییە زێڕینانەی کە لەم ماوەیە بڵاویدەکردنەوە نا "زنجیرەی زێڕینی".[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Gold-CD (Gold besputtert)». hofa-shop.com. لە 2024-12-28 ھێنراوە.
  2. ^ «GOLD CDS - CD COLLECTING.COM». web.archive.org. 2013-03-22. لە 2024-12-28 ھێنراوە.
  3. ^ «Audio Fidelity drop 24k Gold CDs – SuperDeluxeEdition» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2014-03-04. لە 2024-12-28 ھێنراوە.