سینەمای مەکسیک (بە ئینگلیزی: Cinema of Maxico) ئاماژەیە بۆ پیشەسازی فیلم لە مەکسیک. مێژووی سینەمای مەکسیک لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە دەست پێدەکات. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گوادالاخارا کە بەناوبانگترین فێستیڤاڵی فیلمە لە ئەمریکای لاتینی، لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵێکی دیکەی سینەمای مەکسیک خەڵاتی ئاریێلە. سینەمای مەکسیک دوو جار خەڵاتی پاڵم دی ئۆری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستھێناوە؛ یەکێکیان بۆ فیلمی ماریا کاندێلاریا لە ساڵی ١٩٤٦ و ئەوی دیکەیان بۆ فیلمی ڤیریدیانا لە ساڵی ١٩٦١، ئەمەش وای کردووە مەکسیک ببێتە خاوەنی زۆرترین خەڵاتی پاڵم دۆر لە ئەمریکای لاتین. سینەمای مەکسیک چوارەم گەورەترین پیشەسازی فیلمە لە ئەمریکای باکوور و یەکەمین لە ئەمریکای لاتین.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ De los Reyes, Aurelio. "Motion Pictures: 1896-1930" in Encyclopedia of Mexico. Chicago: Fitzroy Dearborn 1997, pp. 957-964