سیندی ئەرلیت باوتێستا

سیندی ئەرلیت باوتێستا (لە دایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٠، ئایاکوچۆ) پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی پێروو. سیندی لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی پێدرا،[١] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨، لەلایەن تۆڕی بی بی سی ناوی لە لیستی ١٠٠ ژنی ساڵ ھات،[٢] لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی لەنێو ١٠٠ کاریگەرترین کەسی ساڵ بۆ ساڵی ٢٠١٧ ھات.[٣]

سیندی ئەرلیت باوتێستا

سیندی ئەرلیت باوتێستا
لەدایکبوون (١٩٩٠-0٦-٢٦) ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٠
پیشەپارێزەر
ناسراوە بەپارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان

ناوبانگ دەستکاری

سیندی ناسرا کاتێک لە ڕۆژی ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥، لە ھوتێلێکی ئایاکوچۆ لەلایەن کوڕە ھاوڕێکەیەوە (ئەدریانۆ پۆزۆ ئەریاس) ھێرشی کرایە سەر. بەپێی گرتەیەکی تۆمارکراوی ھۆتێلەکە، ناوبراو تووشی ھێرشی جەستەیی و قژڕاکێشان دەبێتەوە، ھەروەھا بووە ھۆی زیانگەیاندن بەیەکێک لە قاچەکانی سیندی.[٤] وێڕای ئەوەی بەڵگەکان لەدژی تاوانبارەکە ڕوون بوو، بەڵام دادگا لە تەممووزی ٢٠١٦، لەلایەن سێ دادوەرە بڕیاریدا کە سزاکە بۆکاتێکی دیکە ھەڵبگیرێت.[٥][٦] بڕیارەکە بووە ھۆی ناڕەزایی گەورە لەئاستی وڵات، بەتایبەت لە لیمای پایتەختی پیروو.[٧] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦، دادگای باڵا بڕیارێکی نوێی دا بە سزادانی تاوانبار بە تاوانی ھەوڵدان بۆ کووشتن و دەستدرێژی سێکسی.[٨] لە ٨ی تەممووزی ٢٠١٩، تاوانبار بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ١١ ساڵ لەزیندان بەتاوانی ھەوڵدان بۆ کووشتنی ژن وە دەستدرێژی سێکسی ڕوون سزادرا.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards". www.state.gov (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2017-03-29. Retrieved 2017-08-16.
  2. ^ "BBC 100 Women 2018: Who is on the list?". BBC News (بە ئینگلیزی). 2018-11-19. Retrieved 2018-11-21.
  3. ^ "Cindy Arlette Contreras Bautista: The World's 100 Most Influential People". Time. Retrieved 2017-08-16.
  4. ^ "Minuto a minuto de la agresión de Adriano Pozo a Cindy Contreras". Frecuencia Latina. July 19, 2015. Retrieved August 13, 2016.
  5. ^ "Cindy Arlette Contreras Bautista: The World's 100 Most Influential People". Time. Retrieved 2017-08-16.
  6. ^ "Corte Superior de Justicia de Ayacucho, Juzgado Penal Colegiado de Huamanga. Expediente 01641-2015-0501-JR-PE-01. Sentencia" (بە ئیسپانی). 2016. Retrieved August 13, 2016.
  7. ^ "El Perú de pie contra la violencia de género". Diario UNO (بە ئیسپانی). August 14, 2016. Retrieved August 14, 2016. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ cite web|title=Caso Arlette Contreras: sentencian a 11 años de prisión a Adriano Pozo|url=https://elcomercio.pe/lima/judiciales/caso-arlette-contreras-sentencian-11-anos-prision-adriano-pozo-tentativa-feminicidio-noticia-ecpm-653524%7Cwork=El Comercio (Peru)|date=8 July 2019|accessdate=8 July 2019}}
  9. ^ "Caso Arlette Contreras: declaran nula sentencia contra Adriano Pozo, Con la finalidad de que se inicie un nuevo proceso que incluya los delitos de violación e intento de feminicidio". Exitosa. 18 November 2016. Retrieved 23 August 2017. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.