ژماراڵ[١] لە زمانەوانیدا ھەمان وشارەیە، وشەیەک بۆ دەربڕینی چەندایەتییەکی ژمارەکی. لە ماتماتیکدا وشە نییە، سیمبۆلە، بەڵام ھەمان کار دەکا.[٢] بۆ وێنە 6 (عەرەبی) و VI (ڕۆمی) و 110 (دوویی) سێ ژماراڵی جیاوازن بۆ نواندنی ژمارەی شەش.[٣]

ژمارەگەلی نووسراو بە سیستمگەلی ژماراڵی جیاواز.

سیستمی ژماراڵ بریتییە لە کۆمەڵێ ژماراڵ بۆ نواندنی ژمارەگەلی بچووک، وێڕای کۆمەڵێ یاسا و ڕێسا بۆ نواندنی ژمارەگەلی گەورەتر.[٤] بۆ وێنە لە سیستمی دەدەییدا، کە لە ھەموو سیستمەکانی تر زۆرتر بە کار دەھێنرێت، ژماراڵگەلی ٠، ١، ٢، ھەتا ٩ تەرخان کراون بۆ ژمارەگەلی سیفر، یەک، دوو، ھەتا نۆ. بۆ نواندنی ژمارەی لە نۆ گەورەتر، وەک حەڤدە، یاساکانی سیستمی دەدەیی دەڵێن سەرەتا دەبێ ژماراڵی ١ لە جێگای «دە»کاندا بنووسرێ، پاشان ژماراڵی ٧ لە جێگای «یەک»ەکاندا، واتە بۆ نواندنی ژمارەی حەڤدە دەبێ بنووسرێ ١٧.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ژماراڵ = لە ژمارە + ئاڵ (پاشگری وێچوون و لەپاڵدانە، لە وشەگەلێک وەک «چەنگاڵ» و «گەرداڵ»یشدا ھەیە) دروست بووە، بە مانای شتێک دێ کە وەک ژمارە بێ، لە ژمارە بکا. بەرامبەر بە numeral -ی ئینگلیزی.
  2. ^ «numeral»، Wiktionary (بە ئینگلیزی)، 2021-11-11، لە 2021-12-12 ھێنراوە
  3. ^ «numeral»، The Free Dictionary، لە 2021-12-12 ھێنراوە
  4. ^ «numerals and numeral systems | Examples & Symbols | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.