سیرێ یەکێکە لە کۆمەڵگاکانی سەربە ناحیەی شێلادزێ، لە قەزای ئامێدی. دەکەوێتە ناوبەری ڕووباری شین و ڕووباری زێی گەورە، لەڕۆژهەڵاتی کۆمەڵگاکە گووندی بالندایە، وەلەڕۆژئاوای کۆمەڵگاکە کۆمەڵگای شێلادزێیەو لەباشووریش گوندەکانی (سارکێ، هلورا، خاستوی ژوری) هەن، کەدەکەونە ناوچەکانی ئامێدی وەلەباکوردا چیای مام ڕەشهەیە. لەساڵی (۱۹۷۸) کۆمەڵگاکە هاتووەتە دروستکردن لەکاتێکدا خەڵکی چەند ناوچەیەک نیشتەجێی ناوچەکە کراون، بەزۆرەملێ و لەم کۆمەڵگایە نیشتەجێ کراون.