سیامەک یاسمی دەرھێنەری بەناوبانگی سینەمای ئێران، کوڕی ڕەشیدی یاسمی بوو. سیامەک خوێندنی خۆی لە بواری "ماف"دا لە زانستگەی "تولوز"ی فەڕەنسە تەواو کردبوو، بەڵام "ستودیۆ پوریا فیلم"ی لە تاران دامەزراند و بەماوەی ٢٣ ساڵ سەرقاڵی کاری سینەما بوو. بەرھەمی ئەو ھەوڵەی بووبە ٣٣ فیلم، کە نموونەکەی ئەمانەیە: (لیلی و مجنون، بر آسمان نوشتە، تنگە اژدھا، دالاھو، گنج قارون). سیامەک بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە تاران کۆچی دوایی کرد. سیامەک شاعیریش بوو و کۆمەڵە ھۆنراوەکانی ٧ ساڵ دوای مەرگی چاپ و بڵاو کرایەوە.

سیامەک یاسمی

لەدایکبوون١٩٢٥
مەرگ١٩٩٤
ھۆکاری مەرگنەخۆشیی شێرپەنجە
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەر و شاعیر
ئایینیارسان

سەرچاوەکان دەستکاری

  • دیوان رشید یاسمی، موسسە انتشارات امیر کبیر،تھران، ١٣٦٢
  • ویکی‌پدیا، دانشنامۀ آزاد
  • باخچەی ئەدەبی کوردەواری(یادداشت)
  • سەید عەبدوڵڵا سەمەدی