سۆفی ویلمیس
سۆفی ویلمس (لەدایکبووی ١٥ ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥) سیاسەتمەداری بەلجیک و سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا بوو لە ماوەی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. یەکەم ژنە کە لە مێژووی وڵاتەکەیدا ببێت بە سەرۆک وەزیران.
سۆفی ویلمیس | |
---|---|
Sophie Wilmès | |
لەدایکبوون | ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ) Ixelles - Elsene (بەلجیکا) |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، ئابووریناس |
حیزب | Reform Movement |
ھاوسەر | Chris Stone |
باوان | |
وێبگە | https://www.sophiewilmes.be/ |
پلە | member of the Chamber of Representatives of Belgium (٢٠٢٢–)، Prime Minister of Belgium (٢٠١٩–٢٠٢٠)، Minister of Foreign Affairs in Belgium (٢٠٢٠–٢٠٢٢)، Deputy Prime Minister of Belgium (٢٠٢٠–٢٠٢٢)، Minister of European Affairs (٢٠٢٠–٢٠٢٢)، member of the Chamber of Representatives of Belgium (٢٠١٩–٢٠٢٠)، member of the Chamber of Representatives of Belgium (٢٠١٤–)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٤–) |
ویلمیس لە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥[١] لە شارەوانیی ئیکسێلس لە ناوچەی پایتەختی برۆکسل لەدایکبووە.[٢] فیلیپ ویلمیس باوکی (د. ٢٠١٠) خاوەن بانک و پرۆفیسۆری بازرگانی بوو کە وەک سەرۆکی ستاف خزمەتی ژان گۆل لە پارتی ڕیفۆرمیستی لیبراڵ دەکرد. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، داپیرە و باپیرەی لە بۆردومانکردنی شاری لیمال کوژران[٣] دایکی جولەکەیە.[٤] لە شارۆچکەی گرێز-دۆیسۆ لە والونییە گەورە بووە و لە زانکۆ لە برۆکسل خوێندووی، بڕوانامەی ھەیە لە پەیوەندی کردنی جێبەجێکراو و پلەی لە بەڕێوەبردنی داراییدا ھەیە (زانکۆی سەینت لویس، برۆکسل) ئەو وەک ڕاوێژکاری ئابووری و دارایی لە کۆمپانیایەکی یاساییدا کاری کردووە.[١] لە ئایاری ٢٠٠٩ ویلمیس ھاوسەرگیری لەگەڵ کریس ستۆنی ئوسترالی کرد.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Who Am I?». Sophie Wilmes. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Sophie Wilmès | MR | News». www.sophiewilmes.be. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Décès de Philippe Wilmès». L'Echo (بە French). 25 May 2010. لە 16 February 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Belgium names first ever Jewish, female prime minister».
- ^ Nizet، Pierre (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «Qui est vraiment Sophie Wilmès, notre nouvelle Première ministre» (بە فەرەنسی). Sud Info. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سۆفی ویلمیس تێدایە. |