وێبپەڕەی بزۆکی لای ڕاژەکار (بەئینگلیزی: server-side dynamic web page) پەڕەیەکی وێبە کە درووستکردنەکەی کۆنترۆڵکراوە لەلایەن ڕاژەکارێکی بەرنامەی بەکاربەرییەوە کە سکریپتەکانی لای ڕاژەکار پێ ئاوەژۆ دەکەن. لە سکریپتسازیی لای ڕاژەکاردا، ڕاگەیێن ئەوە یەکلایی دەکاتەوە کە پێکەوەگرێیدانی ھەر پەڕەیەکی نوێی چۆن دەچێتە پێشەوە، لەنێویاندا ئامادەسازیی بۆ پێئاوەژۆیی زیاتر لەلای ڕاژەخواز.

پەڕەی وێبی بزۆک: نموونەی سکریپتسازیی لای ڕاژەکار (پەی ئەیچ پی و مای سیکوەڵ).

وێبپەڕەی بزۆکی لای ڕاژەخواز (بەئینگلیزی: client-side dynamic web page) پێئاوەژۆی پەڕەی وێب دەکەن بەبەکاھێنانی سکریپتسازیی ئەیچ تی ئێم ئێڵ کە لەسەر وێبگەڕ کاردەکات لەکاتی بارکردندا. جاڤاسکریپت و زمانەکانی تری سکریپتسازیی ئەوە یەکلایی دەکەنەوە کە چۆن ئەیچ تی ئێم ئێڵ لەپەڕەی وەرگیراودا چارەسەری سینتاکسیی بۆ دەکرێت بۆ ناو بەڵگەنامەی مۆدێلی تەن (DOM)، کە پەڕە بارکراوەکە نوێنەرایەتی دەکات. ھەمان تەنکیک دەکرێت بزۆکانە DOM نوێی بکاتەوە بەھەمان شێوە.

پەڕەیەکی بزۆکی وێب دواتر دووبارە بار دەکرێتەوە لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە یان پرۆگرامێکی کۆمپیوتەرەوە بۆ دەستکاریکردنی ھەندێ ناوەڕۆکی گۆڕاوە. زایناری نوێکردنەوە دەکرێت لەلایەن ڕاژەکارەوە بگات، یان لە لایەن دەستکارییەوە کە لە DOMی پەڕەکەدا دەکرێت. دەشێت بەم کارە مێژووی وێبگەڕ کوور بکرێتەوە یاخود نا، و دەشێت وەشانێکی پاشەکەوتکراوە درووست بکا بۆ مەبەستی گەڕانەوە بۆی، بەڵام نوێکردنەوەی پەڕەی وێبی بزۆک لەڕێگەی ئەیجاکسەوە ھیچ لەو دووانەی پێشوو ئەنجام نادات، بەڵکو لەئاکامدا بەکارھێنەر یەک پەڕەی بزۆک بەدەست دەھێنێت کە بەشێوەی تاکە پەڕەیەک بەڕێوە دەبرێت لەسەر وێبگەڕ لەکاتێکدا ناوەڕۆکی وێبی ڕاستەقینە کە لەسەر ھەر پەڕەیەک دەخرێتەڕوو دەکرێت بگۆڕدرێت.

ئەیچ تی ئێم ئێڵی بزۆک دەستەواژەیەکی چەترییە بۆ ئەو تەکنەلۆژیا و میتۆدانەی کە بەکاردێن بۆ درووستکردنی پەڕەی وێبی بزۆک. سکریپتسازیی لای ڕاژەکار و سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز یان تێکەڵەیەک لەھەردووکیان ئەزموونی پەڕەی بزۆک لە وێبگەڕدا درووست دەکەن.

چەمکی بنەمایی دەستکاری

ڕێنیشاندەریی سەروودەقیی نەریتیی بە ئەیچ تی ئێم ئێڵ و ئێکس ئەیچ تی ئێم ئێڵ بەتەنھا، ناوەڕۆکی نەبزۆک دەستەبەر دەکەن، بەو واتایەی کە بەکارھێنەر داوای پەڕەیەک دەکات و بەسادەیی پەڕەکە و زاینیارییەکانی ناوی دەبینێت. بەھەرحاڵ، پەڕەیەکی وێب دەتوانێت ئەزموونێکی زیندوو، بزۆک، یان کارلێکساز دەستەبەر بکات. ناوەڕۆک (دەق، وێنە، فۆڕم و ھتد.) لەسەر ھەر پەڕەیەک دەشێت بگۆڕێت لەوەڵامدا بۆھەلومەرجی جیاواز. دوو ڕێگە ھەیە بۆ درووستکردنی ئەم کاریگەرە:

  • بەکارھێنانی سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز بۆ گۆڕینی ڕەفتاری ناوبەست لەنێو پەڕەیەکی وێبی دیاریکراودا، لەوەڵامی کردەیەکی مشک یان تەختەکلیلدا یان لەوەڵامی ڕووداوی کات بۆ ھەڵبژێراودا. لەم دۆخەدا، ڕەفتاری بزۆک لەنێو ڕووکەشدا ڕوو دەدات.
  • بەکارھێنانی سکریپتسازیی کای ڕاژەکار بۆ گۆڕینی سەڕچاوەی پێدراوی نێوان پەڕەکان، دەستکاریکردنی ھەنگاو یان دووبارە باربوونەوەی پەڕە یان ناوەڕۆکی وێب کە دراوە بە وێبگەڕ. وەڵامدانەوەکانی ڕاژەکار دەکرێت یەکلایی بکرێتەوە بە شتانێکی وەکوو دراوەی نێو فۆڕمی ئەیچ تی ئێم ئێڵ، ڕاگەیێنەکان لە شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانیدا، جۆری وێبگەڕی بەکارھێنراو، ماوەی کاتیی، یان لە بنکەی دراوە یان دۆخی ڕاژەکاردا [١]

ئەو پەڕانەی وێب کە سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز بەکاردەبەن پێویستە تەکنەلۆژیایەکی ڕووکەش بەکاربەرن کە بەگشتی پێی دەوترێت پەڕەی ناوبەستکراوی دەوڵەمەند. زمانەکانی سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز وەکوو جاڤاسکریپت یان ئاکشنسکریپت، کە بەکاردێن بۆ تەکنەلۆژیاکانیئەیچ تی ئێم ئێڵی بزۆک (DHTML) و فلاش زۆرینەی کات بەکاردێن بۆ ڕێکخستنی جۆرە میدیاییەکانی ڕووکەش (دەنگ، جووڵانەوەکان، گۆڕینی دەق، ھتد.). سکریپتسازییەکە ھەروەھا ڕێگەش دەدات بە سکریپتسازیی دووراودوور، کە تەکنیکێکە لەڕێگەیەوە DHTML دەتوانی زانیاری زیادە داوا بکات لە ڕاژەکارەوە، بەبەکارھێنانی چوارچێوەی نادیار، XMLHttpRequest، یان ڕاژەی وێبەوە.

پەڕەکانی وێب کە سکریپتسازیی لای ڕاژەکار بەکاردەھێنن زۆربەی کات درووست دەکرێت بە یارمەتی زمانەکانی لای ڕاژەکار وەکوو، پی ئەیچ پی، ئەی ئێس پی، ڕووبی و دیکە. ئەم زمانانە ناوبەستی دەرەڕێی ھاوبەش بەکاردەبەن بۆ بەرھەمھێنانی پەڕەی وێبی بزۆک.

سکریپتسازیی لای ڕاژەکار دەستکاری

پرۆگرامێک کە لەسەر ڕاژەکاری وێب کاردەکات بەکاردێت بۆ بەرھەمھێنانی ناوەڕۆک بۆ پەڕە جیاوازەکانی وێب، بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی بەکارھێنەر، وە بۆ کۆنترۆڵکردنی وۆرکفلۆو. وەڵامدانەوەکانی ڕاژەکار دەکرێت یەکلایی بکرێتەوە بە شتانێکی وەکوو دراوەی نێو فۆڕمی ئەیچ تی ئێم ئێڵ، ڕاگەیێنەکان لە شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانیدا، جۆری وێبگەڕی بەکارھێنراو، ماوەی کاتیی، یان لە بنکەی دراوە یان دۆخی ڕاژەکاردا.

ئەم پەڕانە دەکرێت درووست بکرێن بەھاوکاری ھەریەک لە زمانەکانی لای ڕاژەکار وەک ئەی ئێس پی، گۆ، جاڤاسکریپت، پێڕڵ، پی ئەیچ پی، ڕووبی، پایتن و ھتد، لەڕێگەی ڕاژەکارێکی پاڵپشتییەوە کە پێویستە لەسەر ھەمان ئەوە ڕەقەکاڵایە کار بکات کە ڕاژەکاری وێبەکەی لەسەرە. ئەم زمانانە ناوبەستی دەرەڕێی ھاوبەش بەکاردەبەن بۆ بەرھەمھێنانی پەڕەی وێبی بزۆک.

سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز دەستکاری

سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز بریتییە لە گۆڕینی ڕەفتاری ناوبەست لەنێو پەڕەیەکی وێبی دیاریکراودا، لەوەڵامی کردەیەکی مشک یان تەختەکلیلدا یان لەوەڵامی ڕووداوی کات بۆ ھەڵبژێراودا. لەم دۆخەدا، ڕەفتاری بزۆک لەنێو ڕووکەشدا ڕوو دەدات. ناوەڕۆکی پەڕەی لای ڕاژەخواز لەسەر ئامێری کۆمپیوتەری بەکارھێنەر بەرھەم دێت.

ئەو پەڕانەی وێب کە سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز بەکاردەبەن پێویستە تەکنەلۆژیایەکی ڕووکەش بەکاربەرن کە بەگشتی پێی دەوترێت پەڕەی ناوبەستکراوی دەوڵەمەند. زمانەکانی سکریپتسازیی لای ڕاژەخواز وەکوو جاڤاسکریپت یان ئاکشنسکریپت، کە بەکاردێن بۆ تەکنەلۆژیاکانیئەیچ تی ئێم ئێڵی بزۆک (DHTML) و فلاش زۆرینەی کات بەکاردێن بۆ ڕێکخستنی جۆرە میدیاییەکانی ڕووکەش (دەنگ، جووڵانەوەکان، گۆڕینی دەق، ھتد.). سکریپتسازییەکە ھەروەھا ڕێگەش دەدات بە سکریپتسازیی دووراودوور، کە تەکنیکێکە لەڕێگەیەوە DHTML دەتوانی زانیاری زیادە داوا بکات لە ڕاژەکارەوە، بەبەکارھێنانی چوارچێوەی نادیار، XMLHttpRequest، یان ڕاژەی وێبەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Nelson, Anne Fulcher, and Nelson, William Harris Morehead. (2001). Building Electronic Commerce with Web Database Constructions. Boston, MA: Addison Wesley.