بەڵگەنامەی مۆدێلی تەن

بەڵگەنامەی مۆدێلی تەن

پێناسە دەستکاری

(بە ئینگلیزی Document object model (DOM))

پێناسێکە بۆ ناوبەستێکی بەرنامەی بەکاربەریی (API) لە لایەن دامەزراوەی (W3C) دانراوە، ڕێگە بە بەرنامە و سکریپتەکان ئەدات کە ناوەڕۆکی لاپەڕەیەک نوێ بکاتەوە (پێکهاتە، شێواز).

مێژوو دەستکاری

ساڵی ١٩٩٨ بەرهەم هێنراوە، جێبەجێکاری (DOM) خۆی لە کۆمەڵێک نەخشان و کرداردا دەبینێتەوە کە ئاسانکاریی بۆ سکرپتەکان دەکەن تا بتوانن ئامرازەکانی وێبگەڕەکە بەکار بهێنن.
بەڵگەنامەی مۆدێلی تەن(DOM) وا لە پەڕەکان دەکات کە وەکو بنکەدراوەیەک ڕەفتار بکەن، چونکە گرێ بۆ هەر پەڕەیەک (بەڵگەنامەیەکی XML) دروست دەکات. وەشانی دووەمی (DOM) کۆتایی ساڵی ٢٠٠٠ ئاشکرا کرا. لەم وەشانەدا مۆدێلی (ڕووداو event) دانان تێهەڵکێش کرا، وەکو کرتە کردنی مشکەکە، یا نووسینی دەقێک ..هتد.[١]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری