سووڕی کاڵڤین

(لە سوڕی کاڵڤنەوە ڕەوانە کراوە)

سوڕی کاڵڤن (بەئینگلیزی: Calvin cycle) مانای کۆمەڵەی دووەم دەگەیەنێت لە کارلێکەکانی ڕۆشنەپێکهاتندا لە ڕێچکەی کیمیایی زیندەیی ، ئەم ڕێجکە ئاوێتە ئەندامییەکان بەرهەم دەهێنێت لە ڕیگەی بەکارهێنانی وزەی کۆکراوەی ناو ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی و ماددەی NADPH لە ماوەی ڕوودانی ڕۆشنە کارلێکەکاندا. سوڕی کاڵڤن بەناوی زانای ئەمریکی (میلڤن کاڵڤن)ەوە ناونراوە کە ڕێچکە تەواوی ئەم سوڕەی دۆزیوەتەوە.

سوڕی کاڵڤن و کاربۆنی فیکساتۆن

جەسپاندنی کاربۆن لە سوڕی کاڵڤندا دەستکاری

لە سوری کالڤندا گەردیلەکانی کاربۆن بە دوانۆسیدی کاربۆنەوە دەبەستن یان جێگیر دەکرێن لە ناو ئاوێتە ئەندامیەکاندا . چوونە ژووری دوانوکسیدی کاربۆن بۆ ناو ئاوێتە ئەندامیەکاندا پێی دەوترێت جێگیرکرنی کاربۆن بەلام ئۆکسجین لە رێگەی ئەنزیمێکەوە لە کاربۆن جیادەبێتەوە واتە ئەو تاکە مادەیەی کە دەچێتە سەر ئاوێتەی ئەندامی بریتییە لە کاربۆن . سوڕی کاربۆن لەناو سترۆما ی سەوزە پلاستید ڕوودەدات و تەواو دەبێت .

سەرچاوە :

زانست بۆ هەمووان پۆلی ١١ منهج في امارات